"دەوڵەتی تورک دەیەوێت تەواوی کوردستان داگیر بکات"

ئەنەسەس پیرلەبارەى داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان  وتی:"داگیرکەران ئیتر گوشارکردن بە  بەس نازانن و  دەیانەوێت کوردان بە تەواوەتی لە ناو ببەن."

یەکێک لە ئەندامەکانی پەکەکە ئەنەس پیر لە میانەی بەشدار بوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی وڵات لە رادیۆی دەنگی وڵات وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە. پیر ئامانجی کۆمەڵکوژیی ئەم دواییەی قەندیل، هێرشی سەر هاوڵاتیانی سڤیل، بێدەنگبوونی بەرپرسانی باشووری کوردستانی نرخاند و وتی:"ئیتر داگیرکەران گوشارکردن بە بەس نازانن و دەیانەوێت کوردان بە تەواوەتی لە ناو ببەن."

   - ئەو هێرشەی لە کورتەک ئەنجامدرا، واتە ئەو رۆژەی کۆمەڵکوژی لە کورتەک ئەنجامدرا بە تەنها لە کورتەک هێرش ئەنجام نەدرا، بەڵکو لە برادۆست و لە خواکورک و لە زۆر شوێنی تر هێرش ئەنجامدرا. هاووڵاتییانی سڤیل شەهیدکران لە ئەنجامی ئەو هێرشانە، ئامانجی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا چییە؟

  - دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکەرە، گەلی کورد لە ژێردەستی داگیرکەریدایە. دەوڵەتی تورکیا بە تەنها هێرشی سەر باشووری کوردستان ناکات. لە بەر ئەوەی کە باکوور پێشتر لە ژێر دەستی ئەو دایە لە ژێر زەخت و زۆری ئەودایە، دەخوازێت لە رۆژئاوا و باشووریش بەو شێوەیە بکات.

هێرشی سەر باشوور دەکات بە زۆردەخوازێت لەگەڵ پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە - PDK) و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان (یەنەکە - YNK)  داگیرکەرییەکانی خۆی فراوانتر بکات، ئامانجی ئەو کۆتایی پێهێنانە بە کوردان. واتە دەخوازێت کوردان قڕ و پاکتاو بکات. لە لایەنی فیزیکی و چاندی (کولتوری) بە گشتی دەخوازێت بیانخاتە ژێر دەستی خۆی.

لە لایەکی تریشەوە ئێرانیش هاوکاری دەکات، عێراق هاوکاری دەکات،  ئەمەریکا و روسیا ڕێگەیان پێداوە. دەوڵەتی تورکیا بە تەنها و بە بێ ئاگاداریی ئەوان ئەو هێرشانە ئەنجام نادات، پیویستە ئەوە باش بزانرێت. لەم کاتەدا گەلەکۆمەیەکی نوێ بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی تورکیا دەڵێت، لە عەفرین هەتا برادۆست با بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی منەوە. وەک سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی. ئەوان سەرمەستی گەڕانەوەی عوسمانین، بەڵام ئەو پرۆژەیەی ئەوان ڕێگا لە بەردەم لە ناوبردنی خۆیان دەکاتەوە. لە ناوبردنی کوردان لە سەردەمی عوسمانییەکانیشدا هەر بەو جۆرە بوو، چونکە بە عەقڵییەتی ئیتیحاد و تەرەقییەکان دەجوڵانەوە. ئەوانیش ویستیان تورکیای عوسمانی پارچە بکەن. کەوتە تەنگانەیەکەوە پەنایان بۆ هەموو کەسێک هێنا و وتیان: " ئێمە هەمووان پێکەوە کار دەکەین، بەڵام کاتێک ئیتیحاد و تەرەقی  باڵا دەست نەبوو لەگەڵ هەموو کەس پەیوەندییان هەبوو. بەڵام هەر چۆن بووە دەسەڵاتدار کەوتنە دژایەتیکردنى هەموو کەسێک و لە لایەنی سیاسی، ئابووری، رێککەوتنی، دیپلۆماسیی و لایەنی تەکنیکییەوە و لە هەموو لایەنێکەوە کەوتنە تەنگانە و نەیانتوانی گۆڕانکاری بکەن. لەبەر ئەوەش کاتێک کە هەستایەوە بە چواردەوری خۆیدا هێرشی ئەنجام دا، ئیتیحاد و تەرەقی رایکێشانە ناو جەنگی جیهانی یەکەم و وتی :"من لەو شەڕەدا خۆم رزگار دەکەم".

لە ئەمڕۆشدا ئەردۆغان  و ئاکەپە هەمان شێوە دەکەن، ئاکەپە لە دەستی ئەردۆغاندایە، ئەو نوێنەرایەتیى دەوڵەت دەکات. ئێستا لە رەوشێکدایە، کە لە رووی ئابووری، سیاسی و دیپلۆماسییەوە کەوتووتە تەنگانەوە.

کاتێک بوو دەیانووت کێشەکانمان نامێنێت و لەگەڵ هەموان کێشەکان چارەسەر دەکەین،  بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ هەموو کەسدا کێشەیان هەیە. هەموو کەس لێیان توڕەیە و لە بەرامبەریان وەستاونەتەوە. واتە ئێمە دەتوانین بڵێین، لە هەموو لایەکەوە کەوتووەتە ناو قوڕاوێکەوە.

   - ئایا بۆچی بە تایبەتی هاوڵاتیانی سڤیل بە ئامانج دەگیرێن؟

  - ئەمڕۆ دەیەوێت تەمەنی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوین درێژ بکاتەوە. وەک دەوڵەتێکی مەزن دەرکەوێت لە ناوچەکەدا، لەبەر ئەوەش هەر کەس بووە بە دوژمنی. کێ سەری بۆ دانەواندن؟، سەرەتا و لە پێش هەموانەوە کوردان سەری خۆیان دانەنەواند، کوردان سەری خۆیان بەرزکردەوە و داوای مافەکانی خۆیان کرد. لە کیسەی باوکی تورکەکاندا شتێک نییە بیبەخشن، مافی کوردانیش لە سایەی ئەوانەوە پێشێلکراوە و کورد ماف خوراو بووە. هەر بۆیە کوردان دەیانەوێت مافەکانیان بەدەست بهێنن. گەلی کورد بووە بە خاوەنی ئیرادەی خۆی. بووە بە خاوەنی ڕێکخستنی خۆی، گەلێکە کاتێک کە دەبن بە سەرباز دەبن بەچەتری کوردایەتی و دەبن بە سەرباز. ئیدی کورد نابێت بە سەربازی کەسێکی دیکە، کورد لەمڕۆدا ئەوە باش دەزانێت. بە هەزاران ساڵە بووە بە سەربازی هەموو کەسێک، بەڵام نەبووە بە سەربازی خۆی و لە هەر قۆناغێکدا دۆڕاندویانە. لەهەر قۆناغێکدا زۆرشتی لەدەستچووە. لەبەر ئەوەش (نابێتە سەربازی کەس) گەلی کورد ئێستا دەکرێتە ئامانج. دەڵێن، ئێمە کوردێکی بەوجۆرە قەبوڵ ناکەین. دەیانەوێت نەهێشتن و لەناوبردنیان ببینن. ئەو کوردەی کە کۆیلەیە و سەری خۆی لە بەرامبەریان دادەنەوێنێت و لە ژێر زوڵم وستەمدایە هیچ دەنگێکی لێوە بەرز نابێتەوە وکوردێکی بەو جۆرەیان دەوێت. کوردێکی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کە سەری خۆی لە بەرامبەر ئەوان  دابنەوێنێت، نۆکەری بکات بۆیان، بۆ هەموو شتێکی ئەوان  بڵێ "بەڵێ بەڕێزم" یەکێتیش هەمان شتە، لە پرۆژەی ئەواندا ئەوە هەیە.

    - لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە هەندێک لێدوانی ڕێکخراو  دامەزراوەیی درا  و هەندێکیش لێدوانی تاکە کەسی بوون، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد یەکێک لە بەرپرسانی یەکێتی وتی، ئەو داگیرکەرییانە قەبوڵ ناکرێت. دەبێت لە بەرامبەر ئەوانەدا چالاکی بکرێت. لە لایەکی تریشەوە یەکێتی نەیهێشت شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە بە مەراسیمێکی شایستە بنێژرێن. بە دزییەوە و لە ئێوارەدا نێژران. واتا هۆکاری ئەوە چییە؟ بۆچی لە نێوان دوو لایەندا یاری دەکەن؟

   - دوولایەنە یاری دەکەن، لە بەر ئەوەی بوونەوەرێکی پیسن، هەتا ئیمڕۆش هەبوونیان لەسەر پیسی دروستبووە، لەسەر گوشارکردن و زۆرداری دروست بوون. ئەوەندە کەوتوونەتە ناو پیسی، کە درۆ دەکەن. وتەکانیان لە دەستپێک هەتا دوایی درۆیە. وتەیەکی راستیان نییە. دەچنە سەر تەلەفزیۆن و بە ناو سیاسەتمەدارن، ئەوە چۆن سیاسەتمەدارییەکە. ئەوە چۆن ڕێوەبەری کوردانە، چۆن ڕێوەبەرییەکن؟ ئەوە چی حوکمەتێکە، کە دەوڵەتێکی تر بێت و لەسەر خاکەکەی گوندییەکان بکوژێت. لەسەر خاکەکەی داگیرکەری بەڕێوەببات. مرۆڤ چۆن دەتوانێت بڵێت کە ئەوە بەڕێوەبەرییە. کێشەکە ئەوەیە. ئەوان کێن؟ بەڕێوبەری کێن؟ خزمەت بە کوردان دەکەن بە گەلی باشووری دەکەن؟ بە گشتی بە گەلی کوردی دەکەن؟ یان خزمەتی داگیرکەری دەکەن؟ خزمەت بە ئەمەریکا دەکەن. خزمەت بە ئێران دەکەن یان خزمەت بە کۆماری تورکیا دەکەن؟ ئایا خزمەتی کێ دەکەن. پێویستە ئەوە روون بکەنەوە. ئێوە کێن؟ هاتوونەتە سەر ئەم خاکە و بۆچی  خزمەت بەم گەلە ناکەن؟ ئەو گەلەی کە ئەوەندە خوێنی داوە، کە ماوەیەکی درێژ لە ساڵانی ٥٠  هەتا ئیمڕۆ هەموو کات خوێن دەرێژێت. تێکۆشانی کردووە. بەرامبەر بە داگیرکەری وەستاوەتەوە. بەرامبەر سەدام وەستاوەتەوە،  بەرامبەر دەوڵەتی عێراق وەستاوەتەوە، بەرامبەر بە ئێران وەستاوەتەوە و شەڕی کردووە و قوربانی داوە و رەنجی داوە. حوکمەتی باشوور کوا؟ چی دەکەن بە ناوی بەڕێوبەری ئەو گەلەوە؟ ئایا خزمەت بە کێ دەکەن؟ بۆچی خزمەتی ئەو گەلە ناکەن؟

لەلایەنی ئابوورییەوە سەیری دۆخەکە بکە، بە ناو گوندەکاندا بگەڕێین و تەماشا  بکەین، کە کەوتوونەتە چی رەوشێکەوە. گوندەکان بە تەواوەتی چۆڵکراون، هەر گوندێک نیوە بووە، ئەوە ویستی کۆماری تورکیا و پەدەکە و یەنەکەیە و ئەوانن کە گوندەکان چۆڵ دەکەن، میللەت هاندەدەن بچنە شارەکان تا بیانخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، بەڵام ئێمە کوردین کوردی چیایین. لە سەر خاکی ئێمە چیا زۆرن. لەبەر ئەوەش ئێمە چیایین، ٥ هەزار ساڵە بە ئێمە دەگوترێت چیایی، دەشتمان هەیە، شارمان هەیە، بەڵام بۆچی ئێمەی چیایی گوند چۆڵ بکەین، بۆچی ئێمە واز لە چیاکان بهێنین. ئایا بۆچی خزمەتی گوندییەکان نەکرێت.

ئەو بازرگانییەی کە هەیە بە تەواوی لە دەستی تورکیادایە، ئایا ئەو بەڕێوبەرایەتییەی هەیە هی کێیە؟ بۆچی بەرهەمێکیان نییە؟ ئایا بۆچی لە لایەنی ئابووری و لە لایەنی پەروەردەدا خزمەت ناکەن؟ لە زۆربەی گوندەکان قوتابخانە نییە، هۆکاری ئەوانەش ئەوەیە، کە منداڵ نییە. ئایا حوکمەت مامۆستای ناردووە هەتا بڵێ منداڵ نییە؟

قوتابخانەکان بەکارنەهاتوون، لەبەر ئەوەی منداڵ نییە. لەبەر ئەوەش بۆ خانەوادەیەک ئەگەر منداڵەکەی بنێرێتە بەر خوێندن دەیاننێرنە شارەکان، بەڵام لە تەنیشت ماڵەکانیان قوتابخانە هەیە و چۆڵە. قفڵیان کردووە. ئەوانە کێشەن، بەڵام نەک بە تەنها لەو لایەنەوە لە لایەنی ئاسایشیشەوە بەو جۆرەیە. لە هەموو شوێنێک چواردەوری گەل دەگرن، نایانەوێت گەل هیچ شتێک بکات، لە باشوور فکر قەدەغەیە. چاپەمەنی قەدەغەیە، ئەو گەلە گەیشتووەتە  ئەم ئاستە، بەڵام رۆژگارێک بۆ ئەو شتانە شەڕی دەکرد. لە بەرامبەر هەموو کەس وەستایەوە و تێکۆشانی کرد، بەڵام سەرباری ئەوانەش هێشتا بەڕێوبەرایەتییەک هەیە، کە ئەو شتانە قەدەغە دەکات، بەڵام گەلی باشوور ئەوە قەبوڵ ناکات و پەرچەکردار نیشان دەدات.

   - پێویستە هەڵوێستی گەل چۆن بێت؟

   - ڕێکخستن پێویستە، بەبێ ڕێکخستن نابێت. لە ئێستادا هۆشیارییەک هەیە، تێگەیشتنێک ئێستا هەیە، ژنان  و گەنجان هەن، ژن لە ژێر زوڵم و زۆریدایە، لە باشوور ئەوەندە ژن دەکوژرێت، بەڵام لێپرسینەوەیان لێ ناکرێت، هۆکارەکەى ئەوەیە ڕێکخستنیان نییە، کە لێپرسینەوەیان لێ بکات. پەدەکە و یەنەکە ترسێکیان دروست کردووە لەسەر گەل، ئەم گەلە پێشتر ترسیان لە سەدام هەبوو. ئێستا ترسیان لە پەدەکە و یەنەکە هەیە. ئایا ئەوە چۆن دروست دەبیت؟ کوا ئازادی لە کوێیە؟ ئەگەر نەتوانی فکری خۆت بهێنیتە زمان نەتوانی ناهەقییەکان بهێنیتە سەر زمان نەتوانی هەڵوێست نیشان بدەیت ئیتر ئازادی لە کوێیە. لەبەر ئەوەی کە ئەشکەنجە دەدرێت، زیندانی دەکرێت، دەکوژرێیت، لەبەر ئەو شاتانە ناتوانێت هیچ شتێک بهێنیتە زمان. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە گوندەکان دا دەگەڕێت و دەڵێت:"گوندەکان چۆڵ بکەن" ئایا ئەو گوندییانە بۆچی دەست لە ماڵ و لە خاک و زەوییەکانیان بەربدەن و بڕۆن، ئەوان لەسەر ئەو خاکە گیانی خۆیان بەخشیوە و خوێنیان رژاندووە.

لە کوردستاندا جێگەیەک نییە خوێنی لەسەر نەڕژابێت و هەموو شوێنێکى بە تەواوی بۆ ژیان لەبارە، ئایا ئێستا بۆچی ناهێڵن لە سەر خاکی خۆیان بژین؟ ئەو کاتە پێویستە مرۆڤ بپرسێت، چۆن داوای کوردستان دەکات؟ چۆن داوا لە  کوردان دەکات؟ کێن ئەو کەسانە  داوای کوردستان دەکەن. لە هەمان کاتیشدا دەبنە هۆکاری کۆچکردنی کوردان، بەڕێوبەرایەتی بەو جۆرە نابێت، دزی دەکەن و دیارە بەرژەوەندییەکانیان بەڕێوەدەبەن، بەڵام بەو ئەندازەیەش نابێت، کۆماری تورکیای هێناوەتە ئێرە و چاوساغیان بۆ دەکەن و ڕێگەیان نیشان دەدەن و بە هەزاران سەربازیان لە تەنیشت ئەوانەوەن و دەڵێن، با ئەو سەربازانەی تۆ لێرە بێت ئەو سەربازانەی من ئاسایشی سەربازەکانی تۆ دەگرنە ئەستۆ. ئایا ئەوە چی قسەیەکە، چۆن قسەیەکە؟

چی کارێکی تورک لە سەر خاکی کوردان هەیە، گریمان باشوور ئازاد بوو، گریمان سەربەخۆ بوو، پێشتر عێراق لیرە بوو، ئێستاش تورکیا هاتووە، لەو کاتەدا هیچ جیاوازییەک نییە. ئەو کاتە ئامانجی پارتی و یەکێتی  خزمەتکردنی گەل نییە. ئامانجی ئەوان تواندنەوە و لە ناوبردنی کوردان و رادەستکردن و پێشکەشکردنی کوردانە و هەموو شتێکی کوردستان دەفرۆشن. خاکەکەی دەفرۆشن، گەلی کورد دەفرۆشن. هەموو شت لە باشوور دەفرۆشن هەموو ئەو شتانەى لە دەستی ئەواندایە هەرزانفرۆشی دەکەن. کۆماری تورکیا ئەوەی بۆخۆی کردووە بە باخچەی پشتەوە و لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی و زاخۆدان،  شەرمە مرۆڤ لەو کاتەدا دەست بە هۆنینەوەی خۆی بکات. خۆیان دەڵێن، ئیستخباراتی ئەوان، هەموو شتێکیان لەوێ هەیە، ناوەندی بڕیار و هێزی سەربازییان لەوێ هەیە.

ئەو کاتە چۆن مرۆڤ دەڵێت کە بەڕێوبەرایەتیی هەرێم هەیە، حوکمەتی هەرێم هەیە. ئەگەر هەبێت چۆن ڕێگە دەدەن بێگومان کاتێک ڕێگە بەوشتانە بدات، ئەو کاتە یان دەترسێت یان پەیوەندییەکیان هەیە یان تۆش وەک ئەوانیت. ئەو کاتە جیاوازی تۆچییە؟ ئیمە دەمانەوێت ئەوە بخەینە روو، جیاوازیی پارتی و یەکێتی و دەوڵەتی  کۆماری تورکیا و عێراق لەگەڵ یەکدا چییە؟ ئەو کاتە جیاوازیی ئەوانە نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خۆیان دەکەن بە یەک، لە بەرامبەر ئیرادەی کوردان بەکاری دەهێنن، لە بەرامبەر خاکی کوردان دەوەستن و خاکی کوردان دەفرۆشن و پەرش و بڵاوی دەکەن. بێگومان فرۆشتنی نەوت و پەترۆڵەکەیان جیاوازیی هەیە، بازاڕ لە ژێر دەستی کۆماری تورکیادایە و ئەوە بابەتێکى جیاوازە، چونکە ئیتر بە تەواوەتی دەیفرۆشن، خاکی خۆشیان دەفرۆشن ئەو کاتە بۆچی ئەوەندە ساڵە پێشمەرگە گیانی خۆی بەخت دەکات. گەل ئەوەندە قوربانی داوە. ئەوەندە کۆمەڵکوژ کراون. چۆن ئەنفال لە بیر دەکەن؟ چۆن کۆمەڵکوژییەکان لە بیر دەکەن؟ بەڵام گەل ئەوانە لە بیر ناکات. باشوورییەکان لە بیری ناکەن، گەلی باشوور جیاوازە، خاوەنی ئیرادەیە، دەبێت لە ئێستادا خۆی هێنابێتە دواوە دەنگ نەکات، بەڵام دەزانن کە چی هەیە؟ دەزانن کە لە ژێر سەری ئەواندا چی هەیە؟ ئەوەی کە بەڕێوبەرێتی دەیکات خزمەتی کێ دەکات. باش دەزانن، چونکە وشیارییەک دروستبووە، لەبەر ئەوەی کە تەمەنی خۆی بە ئەو تێکۆشانە بەخشیوە.

   - هەندێک ناوەندی چاپەمەنیی وەک  رووداو کە راگەیاندنێکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یە و لەهەمان کاتدا راگەیاندنەکانی تری نزیکی ئەوان، ئەو کۆمەڵکوژییە وەک شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورک نیشان دەدەن و دەڵێن، لە ئەنجامی ئەوەدا ئەو هاوڵاتییە سڤیلانە کوژراون، بەو رەنگە بڵاوی دەکەنەوە ئایا چی پێویستییەک بەو جۆرە دەبینن؟

   - من لە سەرەتادا بە تۆم وت کە پیسن: "لە بەر ئەوەی پیسییەکانی خۆیان بشارنەوە، دەمامک دەپۆشن. یارییەکی پیس و چەپەڵ لەسەر کوردان و لەسەر پەکەکە هەیە،  ئەوانەش لەو یارییەدا جێگە دەگرن. بۆخۆیان دەمامک دەپۆشن. دەڵێن، ئێمە لە بەرامبەر ئەو شتانەین، کە پەکەکە و کۆماری تورکیا شەڕیانە، ئەو کاتە بۆچی لە سەر خاکی تۆ ئەو شەڕە دەکەن. لەهەمان کاتدا خاکی پەکەکەشە، چەندە هی پارتییە ئەوەندەش هی پەکەکەیە. هی گەلی باشوورە. هی گەلی باکورە، هی کوردستانە، کوردستان یەکە، ئایا ئێمە بۆخۆمان پارچە دەکەین؟ هەتا ئەم کاتە باوک و باپیری ئێمە لە بەرامبەر پارچەکردنی کوردستان وەستاونەتەوە. ئەمڕۆش ئێوە دەتانەوێت کە پارچەی بکەن و بەم شێوەیە خراپتری بکەن، نزیکایەتیی ئەوان بەو جۆرەیە، عەقڵییەتیان ئەوەیە. لە دواتریشدا درۆ دەکەن و دەڵێن، ئەوە شەڕی ئێمە نییە هی کۆماری تورکیا و پەکەکەیە. کۆماری تورکیا لە ماوەی سەد ساڵی دروست بوونیدا لە سەرەتای دروست بوونی کۆماردا هەتا ئێستا کوردانی قڕکردووە و لە ناوی بردون. ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەسەر کوردان بەڕێوەی بردووە زۆرن. شێخ سەعیدی پیران، سەید نوری دەرسیمی، ئاگری، دەرسیم هتد. بە دەیان کۆمەڵکوژیی ئەنجام داوە. هێشتاش بەردەوامە. دەیانەوێت ئەنجامیک بەدەست بهێنن. دەیانەوێت ئەنجامیک بۆ لەوناوبردنی کوردان بەدەستبهێنن، پارتیش بۆ ئەوە بەم دواییە هاوکارییان دەکات، چاوساغیان بۆ دەکات و ڕێگەیان نیشان دەدات. پێشمەرگەکانی خۆیان دەنێرن بۆ ئەوەی کە هاوکاریی ئەوان بکەن. بێگومان ئەوانە پێشمەرگە نین، پێشمەرگە ئەو کەسانەن کە لەسەر خاکی خۆیان گیانی خۆیان دەبەخشن. گیانی خۆیان بۆ گەلی خۆیان فیدا دەکەن. ئەوانە پێشمەرگەن. بەڵام پێشمەرگەی ئێستا بۆ پارە پێشمەرگەن، پارە وەردەگرن، ماڵی بەرزانی چی بڵێن ئەوە ئەنجام دەدەن.

    - واتا لە سەر هێڵی خۆیان دوورکەوتوونەتەوە؟

   - پارتی و یەکێتی هێڵیان نییە و لە زووە  وە کۆتایی پێهاتووە. ئەگەر هێڵیان نەبێت ئەوا هێڵی سەربازیشیان نییە،.دەڵێن با پارەی ئێمە هەبێت، با سکی ئێمە تێر بێت، ئیتر تەواو. تاوەکو دەگاتە ئاسایش ئەوانیش وادەڵێن من رەشوە وەربگرم و دزی بکەم تەواوە. لە باشوور لە کام دەرگای فەرمی بە بێ ڕەشوە وەرگرتن ناتوانی هەنگاوێک هەڵبهێنیت. ئەوانەی کە دەچنە ئەوێش کوردن، رەشوە لە ئەوانیش دەسەنن، لەو کاتەوە لە کولتوری پارتیدا رەشوە هەیە. دزی کردن هەیە. ئەوە کولتوری گەلی باشوور نییە. پێش چەند ساڵ لە شارەکانی باشووردا گەل دوکانەکانی خۆیان قفڵ نەدەکرد. لە بەر ئەوەی کە دزیکردن نەبوو، بەڵام لە رۆژی ئەمڕۆدا دزیکردن زۆر بووە لە باشووردا. ئەوەش کولتوری پارتییە. بێگومان ئەگەر ئەوەندە لەگەڵ کۆماری تورکیا پەیوەندییان هەبێت و ئەوەندە لەگەڵ داگیرکەریدان پەیوەندییەکانی بەهێز بێت کولتوری ئەوان وەردەگرێت. دەبێت بە کولتوری تۆ. گەلیش دەکەوێتە ژێر زوڵم وزەختی و بێگومان ئەو شتە قەبوڵ ناکرێت. ئەردۆغان ناوی بە دۆزن دەرچووە، پارتی و یەکێتیش بەهەمان  شێوە دەبێت، چونکە پێوەرەکەیان یەک شتە. پێوانە و پێوەری پارتی و یەکێتی هەڵەیە. لەبەر ئەوەی بۆخۆیان ئاکەپە بە بنەما دەگرن. ئەردۆغان بە بنەما دەگرن. دەڵێن، با ئێمەش وەکو ئەوان درۆ بکەین گەل بخەڵەتێنین. چۆن ئەردۆغان ١٧ ساڵە حوکمەتە ئێمەش وا بکەین بۆ ئەوەی دەمێکی درێژ ئێمەش ببینە حوکمەت. ئەوە هەڵخەڵەتاندنێکی گەورەیە، نموونەی ئەوەش ونکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەستەمبوڵە لە لایەن ئاکەپەوە. لەبەر ئەوە درۆ نابێتە پێوان و پێوەر، پێویستە تۆ پێوانی خۆت هەبێت. پێوانی تۆ چییە دیموکراسییە. ئازادییە. مافی مرۆڤە.

بەڕێوەبەریی باشوور دەردەکەون و دەڵێن، کەسێک کە کۆماری  تورکیا دەیکوژێت گەریلانە، بەڵام ئەو خەڵکە خۆیان بە ڤیدیۆ قسە دەکەن کۆمەڵکوژی کورتەک، کە پێش چەند رۆژ روویدا هاووڵاتییان خۆیان قسە دەکەن. ڤیدۆکەیان لەسەر تەلەفزیۆن هەیە هەموو گوندین و ئەو هاوڵاتییانەی کە دەکوژرێن سەیارەکەیان بەئامانج گیراوە لە لایەن فڕۆکەوە و سەیارەکەیان سوتاوە، ئایا بۆچی پارتی درۆ دەکات؟ لەبەر ئەوەی ژێریان شل بووە.

پەیوەندی ئەوان لەگەڵ کۆماری تورکیا هەیە، لەگەڵ ئەردۆغان پەیوەندییان هەیە. لەبەر ئەوش ناتوانن بڵێن کۆماری تورکیا ئەوانی کوشتووە، ئەگەر ئەوە بڵێن، ئەو کات دەڵێن، پێویستە کۆماری تورکیا لە باشوور بچێتە دەرەوە. بەڵام ناتوانن وا بڵێن، لەبەر ئەوەی کە ئەردۆغان برا گەورەی ئەوانە، یەک خانەوادەیان هەیە. یەک برای بچوک و یەک برای گەورەیە، برا گەورە چی بڵێت برا بچوک گوێرایەڵی دەکات. پارتی و یەکێتی بەوشێوازەن. لەبەر ئەوەش پارتی و یەکێتی وەک ئەردۆغانیان لێ دێت چۆن هەر رۆژ لە باکور ئەردۆغان دەکەوێتە ناو قوڕاوەوە. پارتی و یەکێتیش وەک ئەویان بەسەر دێت. لە باشوور سەدان باڵەخانە هەیە کە هەموو لە سەر ناوی چەند کەسێکە، ئایا تۆ دەبیتە چی؟ تۆ چۆن بەڕێوبەرییەکی؟ تۆ ئەوەندە دزی دەکەیت. ئەو خاکەی کە هەیە هەموو باڵەخانەی لەسەر دروست دەکەیت، ئەتەوێت بگەیتە کوێ؟ چۆن ڕێوەبەرییەکی. رۆژێک دزی کۆتایی پێ دێت، ئەردۆغان ناتوانێت ئێستا لە کۆشکەکەی خۆی دابنیشێت. لەبەر ئەوەی کە هەموو ئەو شتەی بەسەر گەلیدا هێناوە لە خەودا دەیبینێت کە بەسەر خۆیدا دێتەوە. لەبەر ئەوەش دەترسێت. بۆیە زیاتر هێرش دەکات. پارتی و یەکێتیی ئەمڕۆش بەو شێوازەن. ئەوەندەیان زەخت و زوڵم ئەنجام داوە. ئەمڕۆش دەترسن زۆر دەترسن. ئەوەندەیان داگیرکەری و نۆکەرایەتی کردووە، لە وتەکانی خۆشیان دەترسن لە ئەمڕۆدا. لەبەر ئەوش دەستیان بە درۆ کردووە، بەڵام بەمشێوەیە بەڕێوە ناڕوات، چونکە بەم شێوەیە نەهاتووە و بەم  شێوەیەش بەڕێوە ناڕوات. گەلی کورد کێ درۆ دەکات و کێ راست دەکات و قۆناغ چۆن بەڕێوە دەچێت و چی دەخوازێت هەمووی دەزانێت و جیاوازییەکان دەزانێت. گەلی کورد وەک پێشتر نین. دەبێت پارتی و یەکێتی وشیار نەبووبێتن، بەڵام گەلی کورد وشیار بووەتەوە.

    - چەند رۆژ پێش ئێستا هێزی پاراستنی جەوهەریی باشووری کوردستان راگەیەندرا. ئەوان لە لیدوانەکەیاندا رایانگەیاند، لەبەر ئەوەی کە بۆشایی سیاسی و سەربازی هەم لە باشووری کوردستان و هەم لە عێراق هەیە، هەموو رۆژێک هاووڵاتییان دەکوژرێن و داگیرکەری لەسەر باشووری کوردستان هەیە. بۆئەوەی کە ئەوە بوەستێنین، ڕێکخستن بوونێکی بەو رەنگەیان راگەیاند، لە کاتێکی ئاوادا پێویستی بەو هێزە چۆن هەڵدەسەنگێنن و گرنگیی ئەوە چییە؟.

   - من پیرۆزبایی لەو هێزە دەکەم. هەنگاوێکی زۆر باشیان هەڵهێناوە، هەنگاوێکی گەورەیە، هەنگاوێکە بە گوێرەی قۆناغەکەیە، بە گوێرەی پێویستی گەلە، قۆناغی کوردستانە، ئەوەندە زوڵم زۆر و زەحمەتی و ئەوندە کوشتن و کوشتنی ژنان زۆر بووە، پێش چەند رۆژ کچێکی ٨ ساڵ لە لایەن پارتییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر، منداڵێکی ٨ ساڵە. هەرچەندە تەواوی ئەوانەیان گرتووە کە بەو روداوە هەستاون. ئەو رووداوە ئەوەی خستووەتە بەر چاو کە ئەمڕۆ ئێمە دەیزانین. سەدان رووداوی بەو جۆرە هەن، بەڵام ئێمە نازانین. لەبەر ئەوەش ئەو هێزە کە دروست بووە هێزێکە بۆ ئەو هەڵوێستانە، هەڵوێستێکی بە ڕێکخستن بوونە، لەهەمان کاتدا پیرۆزە، دەبێت هێشتاش زیاتر خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و لە لایەنی هۆشمەندی و فکرییەوە خۆیان زیاتر قوڵ بکەنەوە، لە هەموو جێگەیەک هەڵوێستی خۆیان دیاری بکەن. روداوێک رویدا پێویستە لە هەمان سەعاتدا لە جێگەی روداوەکە ئامادەبن، چواردەوری ئەو جێگەیە بگرن، دەست تێوەردان بکەن، خۆپاراستن پاراستنێکی زۆر بەهێزە، گەلی ئێمە ئەو کاتە بەو رەنگە پاراستنی خۆیان ئەنجام بدەن. پێویستە گەنجانی ژن و کوران لە چواردەوری ئەو هێزە کۆببنەوە و بەهێزی بکەن و بەشداری ئەو ڕێکخستنە ببن، هەر کەس، گوندێک، گەڕەکێک  و ناوچەی خۆی بپاریزێت. دەبێتە ئەندام و  لە جێگەی خۆیدا پاراستنی خۆی دەکات.  هەر گوندێک پێویستە پارستنی خۆی بکات، ئەو گروپەی کە لێدوانەکەیانداوە پێویستە لە هەموو جێگەیەک بگەڕێن، گوند و شارەکان بگەڕێن لە هەموو جێگەیەک خۆیان بە ڕێکخستن بکەن. نەک بە تەنها پەیوەندییان لە نێوان خۆیاندا هەبێت، دەبێت ڕێکخستنیان هەبێت. دەبێت وشیارییان هەبێت. دەبێت تێگەیشتن و زانابوونیان هەبێت، بزانن چی دەکەن، لەبەر ئەوەش پێویستە پاراستنی خۆیان بکەن. لەبەرامبەر هەموو ئەو زوڵمانە کە لە سەر کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت بووەستن و چی دزی بێت یان بی مافی کرد بێت یان کوشتنی ئەنجام دابێت یان زەخت و زۆری کرد بێت.... هتد رووبەرووی بوەستنەوە و ئەوە بەتەواوی کاری پاراستنی جەهەرییە. کاری ئەوان تەنها چەک بەکارهێنان نییە. لە جێگەیەک کە کوشتن هەبێت تەنها موداخەلەکردن بەس نییە، لە جێگەیەک ئەگەر دزی کرابێت پێویستە پاراستنی جەوهەری لەوێ بێت، پێشی ئەوان کراوەیە کەس ناتوانێت ڕێگەیان لێ بگرێت، دووبارە دەڵێم، هەنگاوێکە بە گوێرەی پێویستییەکانی قۆناغە. هەنگاوێکی پیرۆزە کۆمەڵگەش شتێکی بەو جۆەرەی دەوێت،  پاراستنی خۆی دەوێت، پێشەنگایەتیی دەوێت، گەل ڕێ نیشاندەری دەوێت. ئەو گەنجانە ڕێگەیان نیشان دان. هیوا و باوەری ئێمەش بەو گەنجانە هەیە کە ئەوان ببنە پێشەنگ و لە کاتێکی کەمدا بە تەواوی باشووری کوردستان بپارێزن.

    - قەڵغانی مرۆیى لە قەندیل دەستیان بە چالاکی کردووە، بە بروای ئێوە ئەو چالاکییە چی لەگەڵ خۆی دەهێنێت؟

   - بێگومان قەڵغانی مرۆیى وەک کولتورێکە لە تێکۆشانی ئێمەدا، گەنجانی باشوور هاتنە قەندیل و کۆمەڵێکیشیان چوونە برادۆست و لە بەر ئەوەی کۆماری تورکیا هێرشی ئەوێشی دەکات و لەوێ هەن. دەستیان بە داگیرکەری کردووە، زەخت و زۆری لە گەل دەکەن بە زۆر گوندییەکان لە گوندەکانیان دەردەکەن، پارتیش دەڵێت، گوندەکان چۆڵ بکەن، ئێمە لەسەر ئەوە بووەستین قەڵغانی مرۆیش بۆ ئەوانە دەبێتە ئاستەنگ و ناهێڵێت، گوندەکان چۆڵ بکەن، پێویستە لەگەڵ گوندییەکاندا گفتوگۆ بکەن. ماڵە بە ماڵ بگەڕێن لەگەڵیان گفتوگۆ بکەن، باوەرییان پێ بهێنن، کە ماڵەکانیان بەجێنەهێڵن، لەبەر ئەوەی کە زوڵم وزۆر لەسەر گوندییەکان هەیە. ئەگەر زوڵم لەسەریان نەبێت هیچ کاتێک گوندییەکان دەست لە ماڵ و زەوی و زاری خۆیان هەڵناگرن، کورد هیچ کاتێک دەستی لەگوندەکانی خۆی هەڵنەگرتووە. دەستی لە خاکەکەی خۆی هەڵنەگرتووە، ١٥ هەزار ساڵە لەم خاکەدایە. دەستی لەم خاکە هەڵنەگرتووە. رەگی کوردان لەم خاکەدا ڕۆچووە و خاکی خۆی بەرنادات. گیانی خۆی دەبەخشێت و دەست لەم خاکە هەڵناگرێت، ژیانی گوندییەکان لێرەیە. پێویستییەکانیان لە گوندەکانیانە لەبەر ئەوەش پێویستە گوندییەکان لە گوندەکانی خۆیان و لەسەر خاک و زەوییەکانی خۆیان بن. ئەگەر ئەم گەلە بۆ خۆی هیوایەکی بچووک ببینێ دەست لە خاکەکەی خۆی هەڵناگرێت. گەلی باشوور بەوشێوەیەیە بە بەرخودانی خۆی دەناسرێتەوە هەر ماڵێک خاوەنی شەهیدێکە، کە گیانی خۆی بۆ ئەم خاکە فیداکردووە، بە دەیان کۆمەڵکوژییان دیوە. ئەنفال لەبەر چاوە بەسەدان مرۆڤ لە شارێکی گەورەدا لە ناوبران، بەڵام دیسانیش دەستیان لە خاکەکەیان بەرنەداوە. لە خاک و زەوییەکەی خۆی خاوەنداریی کردووە و خاوەنداریی لە خۆی کردووە. پێویستە ئێمە باش بزانین کە کامە مرۆڤ لە خاک و زەویی خۆی خاوەنداری دەکات لە ناسنامە و کولتوری خۆی خاوەنداری دەکات. لە ناسنامەی خۆی خاوەنداری دەکات و لە زمانی خۆی ولە هەبوونی خۆی خاوەنداری دەکات. وەیکتر بە بێ هەبوونی ئەوانە ژیانی ون دەبێت  و لە ناو دەچێت. لەبەر ئەوەش هەبوونی ئەوانە وابەستەی ڕێکخستن بوونە و وابەستەی کۆمەڵگە و خاکە هەر کەس بۆخۆی ناتوانێت شت ئەنجام بدات.

کاتێک کە هەموو ببنە یەک و ڕێکخستنی خۆیان دروست بکەن، کەس ناتوانێت لە بەرامبەریان بووەستێت لەبەر ئەوەش یەکێتییەکی بەهێز لەسەر ئەم خاکە دروست ببێت، لەزۆر شووێن پەرچەکردار دروست دەبێت. گوندییەکان لە بەرامبەر لەشکری تورکیا دەردەکەون. ڕێگە بە زوڵم و زۆری نادەن، گەل زۆر پەرچەکرداری هەیە، بەڵام ڕێکخستنیان کەمە پێویستە بەهێزیان بکەن هێزێک و جەوهەرێکیان هەیە، بەڵام پێشەنگیان پێویستە. ئەگەر ڕێکخستن بکرێن کۆماری تورکیا ناتوانێت هەنگاوێک هەڵبهێنێت، ئەگەر بەڕێگەی پارتی و یەکێتی نەبێت کۆماری تورکیا ناتوانێت هیچ هەنگاوێک لە سەر خاکی باشوور بهاوێژێت، بەڵام پارتی و یەکێتی ڕێگەیان پێداون. چاوساغیان بۆ دەکەن و ڕێگەیان نیشان دەدەن، لە شەڕی باکوردا چۆن جەردەوان هەبوون و ڕێگەیان نیشانی داگیرکەران دەدا و چاوساغیان دەکرد، لێرەش پارتی ڕێگەیان نیشان دەدا و چاوساغیان بۆ دەکات. لەبەر ئەوەش گەلی باشوور بۆ خۆی دەبێتە خاوەنی هێزی خۆی و پێویستییان بە پارتی و یەکێتی نابێت. دەبێت ئەو هێزانە بێنە سەر ڕێگە و ئەو شێوازەی خۆیان واز لێ بهێنن و نۆکەرایەتى بۆ داگیرکەران نەکەن و پێویستە پارتی و یەکێتی  وەرنە سەر ڕێگە و پەیوەست ببن بە گەلەکەیانەوە و پاراستنی گەلەکەیان  و خاکەکەیان بکەن و یان چی کێشەی گەل هەیە لە لایەنی پەروەردەییەوە چارەسەری بکەن. لە هەر لایەنێکەوە کە کێشەی گەل هەیە، لەبەر ئەوەش پێویستە کێشەکانی گەل چارەسەر ببن و دیموکراسی پێش بکەوێت ئەگەر دیموکراسی پێش بکەوێت ئەو کێشانەی، کە هەیە بە تەواوی چارەسەر دەبن

لەبەر ئەوەی کە دیموکراسی چارەسەرییە ئەوا کێشەکان لە سەر یەک کەڵەکە نابن و لە جێگەیەکیش دیموکراسی هەبێت چەندێک نۆکەری و زوڵم و زۆری هەبێت، بەڵام هەموو رۆژێکیش چارەسەری هەیە. لە ناو دیموکراسیدا لە هەموو لایەنێکەوە دەتوانیت کاری خۆت بکەی، چەندێک دیموکراسی هەبێت ئەوەندەش ژیان ئازادە. پارتی و یەکێتی دەڵێن، دیموکراسی لەلای ئێمە هەیە. ئێمە حوکمەتی هەرێمین، بەڵام کوا دیموکراسی ئەگەر فکر قەدەغەیە ئەو کاتە وەک کۆماری تورکیایە، چۆن ئەوەندە زوڵم و زۆر و فاشیزم هەیە ئەمڕۆش لە باشوور بەهەمان شێوەیە.  لە دەستی پارتی و یەکێتدا فاشیزم هەیە لە سەر گەلی باشوور.

پێویستە کڵاوەکەی خۆیان دانێن و بیر لە داهاتووی خۆیان بکەنەوە. لەبەر ئەوەی کە بەو رەوشە تێپەڕ نابێت کەس ئەمە قەبوڵ دەکات، ئەو گەلە زۆر شتی بینیوە و بەساڵانە بە دەیان پارتی و یەکێتی هاتوون، بەڵام ناوی ئەوانیش چوون و نەما، بەڵام گەل هەیە کۆمەڵگە هەیە. هەتاکو دونیا هەبیت کۆمەڵگەش دەبێت. لەبەر ئەوەش ئەو شێوازە قەبوڵ ناکرێت. پێویستە ئەو شێوازە وازلێ بهێنن و شێوازێکی دیموکراتی و ئازاد  پێش بخەن و کەمە کەمە دیموکراسی پێشبخەن، چونکە ئەمە وەک جل نییە یەکسەر لە بەری بکەیت، پێویستە لە جێگەیەکدا دەست پێ بکەیت، لەسەرەتادا لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرییە دەربکەوە و ئەگەر سیاسەتمەدار دەربکەون و بڵێن کۆماری تورکیا نەهاتووەتە ئێرە، ئەوە درۆ نەبێت ئەی چی درۆیە، وتەیەکی پێویستە ئەوان دەربکەون و پیویستە یەکتری ببینن، لە زۆر لایەنەوە نابێت، لەبەر پارە و لەبەر دۆلار ئەوەندەش نابێت ئەوە شەرمە. مرۆڤ خاوەنی کەرامەت و شەرەفە  و پارە هەموو شتێک نییە، لەبەر پارە شەرەفی دەچێت، کەرامەتی دەچێت و هەموو شتێکی دەچێت. ئەوەندەش نا خاک ناموسە کۆمەڵگە ناموسە، ئەگەر کۆمەڵگە لە دەستت بچێت و خاکەکەت بفرۆشیت  ئەوە ناموسی تۆیە، ئەوەى تۆ تا ئێستا کردووەتە و فرۆشتووەتە رێک ئەو مانایە دەدات. خاک فرۆشتن ناموس فرۆشتنە، ناموس هەموو شتێکی ژیانە، لەبەر ئەوەش ئەوە قەبوڵ ناکرێت، درۆ هەتا جێگەیەکە درۆی ئەوانیش ئاشکرا بووە. دزیش هەتا جێگەیەکە، ئەویش ئاشکرا بووە. رشوە و بەرتیل هەتا جێگەیەکە ئەویش ئاشکرابووە هەموو شتێک بەو شێوەیەیە.

هەرشتێکی چەند پیس و چەپەڵییان ئەنجامداوە هەتا ئێستا هەموویان ئاشکرابوون، هەموو شتێکیش ئاشکرا دەبێت. پێویستە ئیتر هیچ پێوەرێکیان نەماوە، لە بەر چاوی بگرن، وتەیەکی جگەر خوێن هەیە دەڵێت "ئێمە کێین" دەبێت ئەو وتەیە هەر کەس لە خۆی بپرسێت دەبێت لەو هەرێمەدا بە تایبەت کەسێک کە بە خۆی دەڵێت، ئێمە سیاسەتمەدارین، ئێمە بەڕێوەبەرین و دەڵێن ئێمە پەرلەمانتارین، بیرۆکراتین، دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆی بکات بە قوڵی نرخاندنی لەسەر بکات.

ر.م