دەگەهە و دەگەکەهە لە ئێلح و فارقین چالاکییان ئەنجامدا

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە / DGH) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەکە – هە / DGK-H) رایانگەیاند، لە ئێلح و فارقین چالاکییان ئەنجامداوە.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە / DGH) و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەکە – هە / DGK-H) رایانگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'تۆڵەى سوور'دا لە ٢ شار دا چالاکییان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، یەکەی شەهید خەمگین رۆژ، رۆژی ٢٦ی ئەیلول لە گەڕەکی باغلەر لە ئێلح لە دژی ئۆتۆمبێلێک، کە کەلوپەلی سەربازیی سوپای تورکی دەگواستەوە، چالاکییان ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلەکەیان بە تەواوەتی سوتاند.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی ٢٧ی ئەیلول لە پارکی کانیا ناڤین لە ناوچەى فارقین، یەکەى شەهید فاراشین سیدار لە دژی فرۆشیارێک و کڕیارێکی ماددە هۆشبەرەکان بە تەقەمەنی چالاکییان ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان دەبنە ئامانجمان و لە ناو ئاگری هەڵەتەکەماندا بە ناوی تۆڵەی سوور، دەخنکێن". راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەى کەوتونەتە ژێر یاری و گەمەی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک و گەنجان و کۆمەڵگە ئالودە و خراپ دەکەن، سزا دەدرێن.

ژ.ت