زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه كه‌ركووكی هه‌ژاند - نوێكراوه‌ته‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستانی هه‌ژاند.
كه‌مێك پێش ئێستا زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستانی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا ٦ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌ك شاری كه‌ركووكیان هه‌ژاند. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان له شه‌قامی قودس له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركووك - به‌غدا ڕوویان داوه. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا ٣ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیسی کەرکووک ڕایگه‌یاند، چوار تەقینەوە له ڕێی بۆمبى چێنراو و دوو تەقینەوەکەى دیکەش له ڕێی ئۆتۆمبێلەوە ئه‌ندام دراون. ڕاشیگه‌یاند، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێزەکانیانه‌وه پووچەڵ کراونەتەوە.
s.m