زۆزان چەولیک: دەوڵەتى تورک بە بێ تەکنیک ناتوانێت یەک هەنگاو بنێت
زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار شیکاریی بۆ هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر حەفتانین کرد و وتی "دەوڵەتى تورک بەبێ تەکنیک ناتوانێت یەک هەنگاو بنێت".
زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار شیکاریی بۆ هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر حەفتانین کرد و وتی "دەوڵەتى تورک بەبێ تەکنیک ناتوانێت یەک هەنگاو بنێت".
زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار شیکاریی بۆ هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر حەفتانین کرد و وتی "دەوڵەتى تورک بەبێ تەکنیک ناتوانێت یەک هەنگاو بنێت".
زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی یەژاستار شیکاریی بۆ داگیرکەریی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر باشووری کوردستان و بەرخودانی گەریلا کرد و سەرنجی خستە سەر مەترسیی داگیرکەری بۆ سەر ناوچەکە و رایگەیاند، هێرشە قڕکەرانە و پاوکتاوکارانەکەی سەرۆک کۆماری تورک تەیب ئەردۆغان لە دژی گەلی کورد درێژەی هەیە و درێژەشیان دەبێت.
زۆزان چەولیک ئەوەی بە بیر هێنایەوە، کە ئەفسەرێکی پسپۆڕی سوپای تورک لەم دواییانەدا بە ئەنجامدانی دەستدرێژی کەوتبووە رۆژەڤەوە و وتی "تورکیا کە بە خۆی کۆماری دەستدرێژییە، ئەو دۆخە ماوەیەکى دوور و درێژە هەیە، بەڵام دەشاردرێتەوە. ئیدی دەستدرێژییەکان ئەوەندە زیادیان کردوە، کە ناتوانن بیانشارنەوە. دەستدرێژییەکان لە ئێلح، سلۆپی و لەمدواییەشدا لە شرنەخ بوونە هۆی توڕەبوونی گەل و گەل راپەڕین. ئەو هەڵوێستە کە لە شرنەخ لایەن گەلەوە نیشاندرا، هەڵوێستی خۆپراستن و خاوەنداریکردنە لە شکۆ و کەرامەتی خۆ. ئێمە بەهۆی ئەو هەڵوێستەوە سڵاوی خۆمان دەنێرین بۆ گەل و گەنجانی بۆتان. دەبێت ئەوە بزانرێت، ئەوانەى کە دەستدرێژی دەکەنە سەر خاک و وڵاتەکەمان و ئەگەر هەڵوێست لە دژیان نیشان نەدرێت، ئەوا دەستدرێژیش دەکەنە سەر منداڵان و ژنانیشمان.
هێرشەکانی پێش ئێستا لە دژی تەرمی گەریلا شەهیدەکانمان دەرەنجامی ئەو عەقڵییەتە دەستدرێژکارەیە. هەروەها هێرشی گەورە دەکرێتە سەر ئەو ژنانە کە دەچنە دەرەوە و چوارچێوەى ئەو سیستمە قبوڵ ناکەن کە بۆ ژن دانراوە. ئەو سیستمە کە بە سەگ هێرشی کردە سەر رۆژبین چەتین، رووی نامەردانەى خۆی جارێکیتر دەرخستەوە. هێرشە داگیرکەرییەکانى کۆماری تورکیا نەک تەنها بۆ خاکی کوردستانە، بەڵکو هاوکات ئەو عەقڵییەتە دەستدرێژیکار و داگیرکەرە هێرش دەکاتە سەر ژنان، گەلان، بەرخودێران و هەموو گەنجان. دەبێت وەڵامی ئەو چاوبرسێتییەی قاسم پاشا بدرێتەوە و رابوەستێنرێت. کۆماری تورکیا دەستدرێژیی کردووەتە سەر کوردستان، لیبیا، ئیدلبی سوریای داگیرکردووە".
حساباتەکەى ئەنقەرە لە حەفتانین بەدی نەهات
چەولیک رایگەیاند، گەورەترین لەمپەری بەردەم حکومەتى ئاکەپە – مەهەپە گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگەن و وتی "لە دوایین هەوڵیاندا بە ناوی 'چنگی هەڵۆ' دەستیان بە هێرشی داگیرکەری کرد. لەم خاکەدا کە پێشتریش زۆر جار بە ناوی 'گسک، چەلیک' چەندین ئۆپراسیۆنی تر ئەنجامدراون، ئەمجارە ئۆپراسیۆنی 'چنگی هەڵۆ' ماوەى مانگێکە درێژەى هەیە، چونکە ئەو حساباتەى لە ئەنقەرە دەکرا لە حەفتانین بۆیان بەدینەهات، جەنەڕاڵەکانیان بێدەنگ بوون و هەموو رۆژێک درۆیەک دەکەن.
ئۆپراسیۆن لە حەفتانین هەر چەند وەک ئۆپراسیۆن لە دژی پەکەکە نیشان دەدرێت، بەڵام هێرشی داگیرکەرییە لە دژی هەموو باشووری کوردستان. گەلەکەمان و حیزبەکانى باشووری کوردستان لەو بابەتەدا دەبێت راستییەکە ببینن و نەکەونە بۆسەی دوژمن و فریو نەخۆن و خاوەنداری لە وڵات و خاکی خۆیان بکەن. ئەم وڵاتە و ئەم خاکە بێ خاوەن نیین. پەدەکە لەم ماوەیەدا بە شێوەیەکى راستەوخۆش نەبێت، بە زانیاریی سیخوڕی و هەواڵگری پشتیوانی لە دەوڵەتی کۆماری تورکیا دەکات و لەو داگیرکەرییەدا هاوکاریی دەوڵەتی کۆماری تورکیا دەکات.
لەبەر ئەوەی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و باشوور باش لە گەمەکانى کۆماری تورکیا تێگەیشتن، بە هۆشمەندیی وڵاتپارێزی لە دژی هێرشەکان وەستانەوە. بە تایبەتی لە زۆرێک لە ناوچەکانى وەک شێلادزێ و سلێمانی و بادینان، ئەو شەڕە کە دەکرێت 'لە دژی گەریلاکانی پەکەکە دەکرێت'، ئەو قسانە لە ناو گەلەکەماندا بووەتە جێگای نیگەرانی، ئێمە ئەو ناڕازیبوونەی گەلەکەمان لە شێلادزێ و سلێمانی و بادینان زۆر بە مانادار و هێژا دەزانین".
'بە دڵنیاییەوە گەریلا تەنها لە یەک ناوچە و شوێن دا نییە'
چەولیک رایگەیاند، مرۆڤ خۆی و کۆمەڵگەى خۆی، خاک و ئازادیی خۆی نەپارێزێت ئەوا هەموو کات داگیر دەکرێت و وتی "داگیرکەری لەلایەن کێوە بکرێت بە دڵنیاییەوە تێکۆشان لە دژی دەکرێت. لە دژی داگیرکەریی دوژمن لە حەفتانین هێزەکانمان یەژاستا و هەپەگە بە شێوەیەکى بێ هاوتا بەرەنگاری دەکەن. لەوەى کە مەزەندە دەکرێت تەکنیک زیاتر بەکار دەهێنرێت، لەو شەڕەدا کۆماری تورکیا بۆ ئەوەى بتوانێت هێزەکانى لە خانتور دابەزێنێت لە شەوێکدا ٥ جار ئەو گردەى بۆردومانکرد و بە دەیان فڕۆکەى چاودێری و بەکارهێنانی تۆپی ئۆبیس ئینجا توانیی سەرباز دابەزێنێت، بەڵام سەربازەکانى تورک ئەوەندە لە گەریلاکانمان دەترسن، کە ئەگەر تەکنیک نەبێت ناتوانن یەک هەنگاو بنێن.
لە جەنگی حەفتانین دا لە هەر شاخ و گردێکدا داستانی قارەمانانە تۆمار کراوە، بەڵام بە تایبەتی بەرخودان لە شەشدار و خانتور بێ هاوتا بوو. بەرخودان لە شەشدار بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ ئەسمەر بەڕێوەچوو، بەرخودانێکی ئەفسانەیی بوو. هەروەها لە خانتور و لەو رۆژەوە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری دەستیپێکرد، هەڤاڵ رۆستەم کە بەشداریی چەندین چالاکیی کرد، لە دژی هێزەکانى دوژمن شەڕی کرد و بۆ ئەوەى نەکەوێتە دەستی دوژمن خۆی لەسەر تاشە بەردە بەرزەکانەوە هەڵدایە خوارەوە. سوپای تورکیای داگیرکەر لە بەرامبەر ئەو ورە و رۆح و ئیرادەیەدا لە زووەوە تێکشکاوە. ورە و رۆحی ئاپۆیی ئیرادەیەکى بەهێزە و لە بن نەهاتوی ئافراندووە. ئەو ورە و ئیرادە بەرخودێرییە، کە هەرگیز تەسلیم بوون و خۆ بەدەستەوەدان قبوڵ ناکات لە ناو نەریتی دێرینی پەکەکەدایە و رەگی داکوتاوە".
چەولیک ئاماژەى بەوەکرد، گەریلای سەدەی ٢١ گەریلای کوانتومیکن و وتی "گەریلاکانی کوانتومی لە هەموو شوێنێکدان، بەڵام لە هیچ شوێنێکیشدا نین. دیار نییە کە لە کوێ و کەی و چۆن دەجوڵێنەوە و چی دەکەن. گەریلایی کوانتومیک بە ئەندازی هەست، ئازایی و قارەمانیی گەورەیە، هەروەها گەریلایەکە، کە پشتبەستووە بە عەقڵ و تەکنیکیش تیادا بنەمایە. گەریلا ئیدی تەنها لە ناوچەیەک و شوێنێک نامێنێتەوە، ئیدی تەنها لە هەندێک وەرزدا گەریلایی ناکات. دواى سەندرۆمەکەى نسێبین سوپای تورک تووشی سەندرۆمی حەفتانین دەبێت. لە رۆژانی داهاتوودا ئێمە ئەوە دەبینین".
'بە دڵنیاییەوە ژنە گەریلاکان فاشیزم هەڵدەوەشێننەوە'
زۆزان چەولیک باسی ئەوەیکرد، لە بەرخودانی حەفتانین دا گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستا مۆری خۆیان لە مێژوو دا و گەریلا بە بڕوا و ئیرادەیەکى بەهێز و گەورەوە روویان لە سەرکەوتن کردووە و لەم ساڵدا گەریلا جیاوازیی خۆی سەلماند و وتی "گەریلا هێشتا لە هەموو روویەکەوە باڵادەستیی خۆی بەسەر تەکنیک و تاکیتک دا نیشان نەداوە، لە راستیدا کردار و چالاکییەکانمان لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەبێتە خۆ رەخنەکردنمان لە بەرامبەر راستیی رێبەرایەتی و شەهیدان.
هێزەکانمان لە یەژاستار لە پراتیک و کردەوەکانی خۆیاندا، ئەمساڵ بە چالاکییە سەربەخۆکانیان جیاوازییەکى گرنگیان ئافراند. لە حەفتانین تاوەکو دێرسیم، لە سەرحەد تاوەکو ئاڤاشین بە چالاکییە سەربەخۆکانیان گورزی قورسیان لە دوژمن دا. ئەو رۆح و ورە و ئیرادەیەى گەریلاکانی یەژاستار نیشانیان دا، ورەیەکى وای ئافراندووە، کە هەڤاڵ زەریان کە شەڕڤانێک بوو و هێشتا ٢ ساڵ لە ریزەکانى گەریلادا بوو لە بەرخودانی حەفتانین دا ٢ رۆژ بە چالاکیی نیشانەشکێنی نەیهێشت سەربازانی دوژمن یەک هەنگاو بێنە پێشەوە و تا دوا هەناسە قارەمانانە شەڕی کرد و شەهید بوو. بێگومان ژنە گەریلاکان ئەوە بە تێرکەر نازانن. لە کەسایەتیی هەڤاڵ ئەسمەر، ئامارا، نوجان، ئارارات، ئەڤین و زەریان دا ئەو بەرخودانە کە کراوە، ئەوەیان سەلماندووە، کە ئەنجامی بێ هاوتا ئافرێنراوە. لە دژی هێرشەکانی فاشیزم لە دژی ژنان، ئێمەی هێزی پاراستنی کوردستان نەک تەنها خۆمان بۆ پاراستنی گەلان، بەڵکو هەروەها بۆ پاراستنی هەموو ژنان بە بەرپرسیار دەزانین و تۆڕەکانی رێکخستنمان بۆ خۆپاراستن بەهێزتر دەکەین. بە دڵنیاییەوە ژنە گەریلاکان فاشیزم هەڵدەوەشێنن. رۆژی رۆژی ئەوەیە، کە پێکەوە خاەنداری لە نرخەکانی خۆمان بکەین. رۆژ رۆژی هەڵوەشاندنەوەى فاشیزمە، رۆژی تەنگاوکردنی دونیایە بەسەر دوژمندا، رۆژ رۆژی سەرکەوتنە".
ژ.ت