سه‌ربازانى تورکیا هاوڵاتییه‌کى عێراقی-یان کوشت
سه‌ربازانى سوپاى تورکیا هاوڵاتییه‌کى عێراقیان کوشت و یه‌کێکى دیکه‌شیان بریندار کرد.
سه‌ربازانى سوپاى تورکیا هاوڵاتییه‌کى عێراقیان کوشت و یه‌کێکى دیکه‌شیان بریندار کرد.
شه‌وى ڕابردوو له‌سه‌ر سنورى ڕۆژئاوا و باکورى کوردستان سه‌ربازانى سوپاى تورکیا هاوڵاتییه‌کى عێراقیان کوشت و هاوڵاتییه‌کى دیکه‌شیان بریندار کرد.
به‌پێى زانیارییه‌کان ئه‌و دوو هاوڵاتیه ویستویانه سنور ده‌رباز بکه‌ن و بچنه تورکیا، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ربازانى سوپاى تورکیا گیراون و ئه‌شکه‌نجه دراون، له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا یه‌کێک له‌و دوو هاوڵاتییه گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسى هاوار باسى له‌وه کردوه، دواى کوشتن و بریندارکردنى ئه‌و دوو هاوڵاتیه عێراقیه، سوپاى تورکیا هه‌ردووکیانى فڕێداوه‌ته سنورى ڕۆژئاواوه و ئێستا هاوڵاتیه برینداره‌که له سه‌رێکانى تیمار ده‌کرێت.
ئاژانسى هاوار باسى له‌وه‌ش کردوه، ئه‌و دوو هاوڵاتییه خه‌ڵکى ڕومادى-ن و کۆچبه‌رى ڕۆژئاواى کوردستان بوون