سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى دیاری کرا
کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى به‌ڕێوه‌چوو تێیدا به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى هه‌ڵبژێردرا.
کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى به‌ڕێوه‌چوو تێیدا به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى کۆنگره‌ى دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ئه‌نجامدرا و تێیدا به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆکى ڕێکخراوه‌که دیاری‌کرا.
میدیاکانى نزیک له به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردوه، که به‌رهه‌م ساڵح به ٦٢٧ ده‌نگ واتا به ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره هه‌ڵبژێردراوه بۆ سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى.
به‌رهه‌م ساڵح ساڵى ١٩٦٠ له شارى سلێمانى له‌دایک بووه، ئه‌و جێگرى دووه‌مى سکرتێرى یه‌کێتى بوو، به‌ڵام چه‌ند ساڵێکه به شێوه‌یه‌کى بێده‌نگ له یه‌کێتى دوورکه‌وتوه‌ته‌وه و ساڵى ڕابردووش هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى دامه‌زراند، به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بکات و چاوى له‌وه‌یه ده‌نگێکى زۆر به‌ده‌ستبێنێت.