سوپای توركیا هێز ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌ر سنووری گرێسپی
سوپای توركی داگیركه‌ر جموجۆڵی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی گرێسپیی ڕۆژئاوای كوردستان زیاد كردووه و هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنوور كرد.
سوپای توركی داگیركه‌ر جموجۆڵی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی گرێسپیی ڕۆژئاوای كوردستان زیاد كردووه و هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنوور كرد.
سوپای توركی داگیركه‌ر ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ئاكچاكاله-ی سه‌ربه پارێزگه‌ی ڕها جێگیر كرد. هه‌روه‌ها هێزی سه‌ربازیی زیاتری بۆ سنووری گونده‌كانی بهخدك، سه‌لیب، قه‌ران و تل فهندهره-ی ڕۆژئاوای گرێسپی و سنووری گونده‌كانی مشرفه عه‌زۆ و ناوچه‌ی سلووك له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری گرێسپی گواسته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان سوپای توركیا كه‌مپی په‌نابه‌رانی له به‌رانبه‌ر شاری گرێسپی به‌تاڵ كردووه و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و چه‌كی قورسی لێ جێگیر كردووه.
s.m