سوپای تورك گوندی خه‌لیفان و سیران-ی بۆردومان كرد
سوپای توركی داگیركه‌ر گوندی خه‌لیفان و سیران-ی سه‌ر به قه‌زای سۆران-ی باشووری كوردستانی بۆمباران كرد. ڕاگه‌یه‌نرا زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییان گه‌یشتووه.
سوپای توركی داگیركه‌ر گوندی خه‌لیفان و سیران-ی سه‌ر به قه‌زای سۆران-ی باشووری كوردستانی بۆمباران كرد. ڕاگه‌یه‌نرا زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییان گه‌یشتووه.
هێرشی فڕۆكه و كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر ناوچه سیڤیلنشینه‌كانی باشووری كوردستان به‌رده‌وامه. ده‌وڵه‌تی تورك به‌م هێرشانه هه‌وڵ ده‌دات دانیشتوانی گونده‌كانی سنووری خواكورك و برادۆست ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه بۆردومانی گوندی خه‌لیفان و سیران كرا له سنووری قه‌زای سۆران. ده‌رباره‌ی زیانه گیانییه‌كان هێشتا زانیاری وه‌ده‌ستنه‌خراوه. به‌ڵام زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه. ڕاگه‌یه‌نرا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ ترساندنی خه‌ڵك به‌سه‌ر گونده‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه.
ئه‌مه جاری دووه‌مه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و دوو گونده‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه.
s.m