سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری لە دارستانەکانى گابار بەردا

سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری لە دارستانەکانی نێوان چیای گابار و شارۆچکەى فندکێ لە پارێزگای شرنەخ بەردا.

ئاگرتێبەردانی دارستانەکانى چیای گابار بەهۆی دەستڕێژی گولـلەى و بۆردومانی بنکەى سەربازیی ئاکدیزگین بۆ سەر ئەو دارستانە لە ناوچەى باسا.

ئاگرەکە لە شەوی رابردووە کەوتووەتەوە و تاوەکو نیوەڕۆی ئە مڕۆ لە نێوان ناوچەى باسا و شارۆچکەى فندک بەردەوام بوو.

هەر وەک ئاگرتێبەرادنەکانی پێشوو بۆ سەر دارستان و چیاکانی کوردستان، بەرپرسانی تورک هیچ کارێکیان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە نەکرد.

ژ.ت