دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەوڵ دەدات حەفتانین داگیر بکات، بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەڕوات. ١٢٣ سەربازی تورک دەستیانلەکارکێشایەوە. ژمارەیەک زۆر سەرباز و جاش بۆئەوەی بگەڕێنەوە خۆیان بریندار دەکەن، بە بیانۆی نەخۆشی و کەوتن و برینداری هەڵدێن، تا ئەو ڕادەیەی پەنجەی خۆیان لێدەکەنەوە.
ئەو سەرباز و جاشانەی بەشداریان لە ئۆپەڕاسیۆنی ١٧ی حوزەیران لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کردووە، لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا ناتوانن خۆیان رابگرن، مۆڕالیان نەماوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە خۆجییەکان بەدەستهێنراون، ژمارەیەکی سەرباز و جاش بۆئەوەی بگەڕێنەوە خۆیان بریندار دەکەن، بە بیانۆی نەخۆشی و کەوتن و برینداری هەڵدێن، تا ئەو ڕادەیەی پەنجەی خۆیان لێدەکەنەوە و دەشکێنن.
١٢٣ سەرباز دەستیان لەکارکێشایەوە
هەمان سەرچاوە باسی ئەوەی کرد کە بەهۆی چالاکی کاریگەری گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار هێزەکانی دەوڵەتی تورک ناتوانن لە ڕووی زەمینیەوە بمێننەوە و پشتیان بە تەکنیک بەستووە و دەیانەوێت لە رێگەی ئاسمانیەوە ڕێگری لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بکەن. بە تایبەتی گەریلاکان کە گورزی گەورە لە هەلیکۆپتەرەکان دەدەن، ترسێکی گەورەیان لە دڵی سەربازانی تورکدا دروست کردووە.
لە ئەنجامیدا نزیکەی ٤ هەزار سەرباز کە بەشداریان لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا کردووە، لە ڕووی گەیاندنی کەلوپەلی سەربازی و لۆجستیکیدا زەحمەتی زۆر دەبینن و گەیاندنی هاوکاری سنوردارە. ئەو ڕووداوانە لە حەفتانین ڕوودەدەن، لەناو سەرباز و جاشەکاندا بووەتە هۆی شپرزەیی و هەڵوەشاندنەوە و بێمۆڕالیەکی گەورەی دروست کردووە.
سەربازە خۆبەخش و ئەوانەی بە پارە شەڕ دەکەن بینیان کە ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەکە و دۆخی هەرێمەکە یەکتری ناگرن و جیاوازن، بە تایبەتی کە لە ڕۆژێکدا بە تەنها لیترێک تا ٢ لیتر و هەندێک شتی کەمیان پێدەدرێت و بە کوژراوەژانیان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ناتوانن شەڕ بکەن.
سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان لەوەکرد کە زیاتر لە ١٢٣ سەربازی گریبەست دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ تورکیا و لەناو هێزەکانی تری ئۆپەڕاسیۆنەکەشدا ترسێکی زۆر دروست بووە. بەو واتایەی کە بەرخۆدانی گەریلاکان لە حەفتانین، سوپای تورکی تووشی شکستێکی گەورە کردووە.
'سەندرۆمی حەفتانین'
ڕۆژانە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هەواڵ لەبارەی شەڕەوە بڵاودەکاتەوە، هەروەها بە پێی زانیاریەکانی ڕاگەیاندن و سەرچاوە هەرێمیەکان سوپای داگیرکەری تورک تووشی ' سەندرۆمی حەفتانین' بووە.
لەماوەی مانگێکدا ٢٣٦ سەرباز کوژران و گورز لە ٦ هەلیکۆپتەر وەشێنرا
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری 'بەرنامەى تایبەت'ی کەناڵی ئاسمانیی ستێرک تێڤی ببوو و رایگەیاندبوو، "لە ماوەی ٣١ رۆژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک دا هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین ٩٥ جار لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە. ٢٣٦ سەربازی تورک کوژران و ١٨ سەربازی تریش بریندار بوون، بەڵام ژمارەکە لەوە زیاترە و هەروەها گورز لە ٦ کۆپتەری جۆری کۆبرا دراوە".
قەریلان ڕایگایاندبوو، دۆخی حەفتانین بەو شێوازەیە و وتی، "لە ئێستا بەدواوە بەو شێوازە شەر دەکرێت لە حەفتانین و ئەو شەڕە ڕاناوەستێت و بەردوام دەبێت. هەڤاڵانی بە شێوازێکی زۆر خوێنگەرمانە کار دەکەن. ئێمە ئەو شێوازە خوێن گەرمی چالاکییە زۆر تا ئاستێک گونجاوی نابینین. دەبێت بە شێوازی گەریلای نوێ هێواش هێواش بەردەوام بێت.
بەرخۆدانی حەفتانین بۆ ئێمە ئەزموونە، هەندێک ئەنجامی ئەو ئەزموونە هەیە: یەکەم: وەک ئەوەی پێش ئێستا گوتم؛ بە شێوازی خوڵقکاری دەتوانرێت تەکنیکی دووژمن بێ کاریگەر بکرێت، لە دژی ئەوان بەرخودان و شەڕ دەتوانرێت بەرێوە ببرێت، ئێستا لە حەفتانین نزیاکەیەتیی ئێمە هەم پاراستنی هەرێمەکەیە هەمیش پێشخستنی تەکتیکی نوێی گەریلایە، ئەگەر ئێمە بمانەوێت ئامادەکاریش بکەین، دەتوانرێت پێش لە دووژمن بگیرێت، ئەوە بە ڕوونی ئاشكرا بووە، ئەنجامی سێیەمیش ئەوەیەکە بە ڕێبازی گەریلای نوێ، هەنگاو بەهاوێن ئەوەش لە دژی دووژمن سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت."
ف.ق