دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکەریەکانیدا بۆ سەر باشوری کوردستان، بە دوای سیاسەتی کوشتنی کورد بە دەستی کورد دا دەگەڕێت.
سوپای تورک لە چوارچێوەی جەنگی حەفتانیندا کە مانگێکە بەردەوامە، گورزی گەورەیان لە دەستی گەریلا بەرکەوتووە. دەوڵەت تورک هاوکات لە چوارچێوەی سیاسەتی داگیرکاریدا، لە باکوری کوردستانە جاشی رەوانەی حەفتانین کردووە. هاوکات بە پێی زانیاریەکان، حکومەتی باشوری کوردستانیش فەرمانی کردووە کە هیزی پێشمەرگە رەوانەی ئەو ناوچە سنووریانە بکات کە هێزەکانی گەریلای تێدایە.
لە هەر گوندێک گروپێکی ١٢ کەسی لە جاشەکانی رەوانەی حەفتانین کردووە
بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتوون، سوپای تورک لە هەرێمی بۆتانەوە بە تایبەت لە هەر گوندێک گروپێکی ١٢ کەسی لە جاشەکانی کۆ کردووەتەوە و رەوانەی هەرێمی حەفتانین کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش فەرمانی داوە هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە جێگیر بکات
بە پێی زانیاریەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش فەرمانی کردووە دوو لیوای پێشمەگە رەوانەی ئەو ناوچە سنووریانە بکرێت کە هێزی گەریلا تێدایە.
هاوکات ئەو زانیاریەشمان بەدەست گەیشتووە کە لە ناو هێزی پێشمەگەدا ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگەکان، ئەم بڕیارەیان رەتکردووە و قبوڵیان نەکردووە رەوانەی ئەو ناوچەیە بکرێن، تەنها ١٥٠ پێشمەرگە ئەم فەرمانەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان قەبوڵ کردووە.
ز.ش