سوپای تورک گوندی بنکێ و دەورووبەری بۆردومانکرد
سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری کۆبرا و هاوەن ناوچەى حەفتانینی بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە لە گوندی بنکێ ئاگر کەوتەوە.
سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری کۆبرا و هاوەن ناوچەى حەفتانینی بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە لە گوندی بنکێ ئاگر کەوتەوە.
سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەرە جەنگییەکانی کۆبرا گوندی بنکێ و دەورووبەری لە حەفتانین بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ناوچەکە ئاگری تێبەربوو. ئاگرەکە بەرەو گۆڕستانی ئەو گوندە دەڕوات.
ئەو بۆردومان و هێرشەى سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ ی شەوی رابردوو دەستیپێکرد و تاوەکو ٢٣:٣٠ بەردەوامیی هەبوو. هاووڵاتییان لە هەوڵدان ئاگرەکە بکوژێننەوە.
گوندی بنکێ دەکەوێتە خوار ناوچەى دوپشک و منین لە حەفتانین.
ژ.ت