سوپای داگیرکەر شاخی شەکیفی تۆپباران کرد، ٥ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون

سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاخی شەکیفی باشوری کوردستانی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٥ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ژنێکە بە ناوی زۆزان قادر.

سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ و هاوەن گوندنشینەکانی دەشتی هەرتێیان دایە بە تۆپ کە بە مەبەستی کۆکردنەوە گیا چووبوون بۆ شاخی شەکیف. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ٥ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان ژنێکە بە ناوی زۆزان قادر و بە پێی زانیاریەکان برینەکەی سەختە.

گوندنشینان لە دەشتی هەرتێ بۆ کۆکردنەوەی گیا چووبوون بۆ شاخی شەکیف لە ناوچەکە. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ و هاوەن گوندنشینانیان تۆپباران کرد.

دانیشتوانی ناوچەکە ناڕەزایەتیەکی توندیان دەربری لە بەرامبەر سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و پەدەکە کە پشتگیری سوپای داگیرکەر دەکات. خەڵکی ناوچەکە جەخت دەکەنەوە کە واز لە خاکی خۆیان ناهێنن.

ز.ش