مانگرتنی بێسنووری ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ناسر یاگز دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له باشووری كوردستان له ڕۆژی ١٥٠هه‌میندا به‌رده‌وامه. هاوكات له هه‌مان نوێنه‌رایه‌تی چالاكیی نۆبه‌تدار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی كه‌جه‌ده و ته‌ژه‌ئا له باكووری كوردستانه‌وه گه‌یشته شاری هه‌ولێر و سه‌ردانی ناسر یاگز و مانگرتوانی دیكه‌ی كرد.
به‌ردان ئۆزتورك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده به ناوی شانده‌كه لێدوانی دا و ڕایگه‌یاند، «ئێمه بۆ پشتگیری له هه‌ڤاڵ ناسر یاگز و هه‌موو چالاكانی مانگرتن كه ١٥٠ ڕۆژه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان له مانگرتندان، هاوتووین. ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتیوانی له مانگرتوان بكه‌ن. ڕێبه‌ر ئاپۆ ته‌نیا بۆ باكووری كوردستان تێناكۆشێت، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تێده‌كۆشێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌موان له دژی گۆشه‌گیری به‌شداری له چالاكییه‌كان بكه‌ن.»
s.m