شاندێكی عێراقی سه‌ردانی شوێنی بۆردومانه‌كانیان كرد له‌ مه‌خموور

شاندێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی عێراق ئه‌مشه‌و له‌ مه‌خموور سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یان كرد كه‌ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ره‌وه‌ بۆردومان كراون.

پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مشه‌و هێرشیان كرده‌ سه‌ر مه‌خموور و بۆردومانیان كرد، شاندێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانی مه‌خمووری كرد. شانده‌كه‌ شوێنی بۆردومانه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد.

 

s.m