شاندێكی هه‌ده‌په‌، هه‌ده‌كه‌، كه‌جه‌ده‌ و ده‌به‌په‌ سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد

شاندێك كه‌ له‌ به‌رپرسانی چه‌ند پارت و ڕێكخستنێكی باكووری كوردستان و توركیا پێكهاتبوو له‌ شاری ئامه‌د سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد.

شاندێك كه‌ له‌ به‌رپرسانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، كۆنگره‌ی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌كه‌)، كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) و پارتیی هه‌رێمه‌ دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په‌) پێكهاتبوو سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد كه‌ ١٦٠ ڕۆژه‌ دژبه‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

له‌نێو شانده‌كه‌ په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌، گوڵستان كلچ كۆچ یگیت هاوگوته‌بێژی هه‌ده‌كه‌، به‌دران ئۆزتورك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌، محه‌مه‌د ئاسلان هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌، په‌رۆ دوندار په‌رله‌مانتاری مێردین و مووسا فارس ئۆغووللاری په‌رله‌مانتاری ئامه‌د هه‌بوون.

دیمه‌ن

 s.m