عەبادی: داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژماری بانکیی هەرێم-دا تۆمارنەکراو

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، ئەو داهاتانەی کە هەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە، لە هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە، دەشڵێت:"داهاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٧دا ٩ ترلیۆن دینار بووە

ئێوارەی ئەمڕۆ، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتاری هەفتانەی خۆی پێشکەشکرد.

حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاند: ئەو داهاتانەی کە هەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستی کەوتووە، لە هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە.

دەشڵێت:"داهاتەکانی هەرێم کە لە ساڵی ڕابردوودا لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە ٩ ترلیۆن دینار بووە، بەڵام داهاتی دیکەش هەیە کە ئاشکرا نەکراوە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیشی کردەوە، کە حکومەتی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەک حزبەکان.

لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا، حەیدەر عەبادی، وتی:"ئەو داهاتانەی کە هەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە، لە حساباتی هەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە".

هەر لە قسەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، کە جددی نین لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان لە جێبەجێکردنی دەستووردا.

لەباری پەسەند نەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراقیشەوە، عەبادی وتی: هۆکارەکانی پەسەندنەکردنی بودجە جێی باوەڕپێکردن نیین.