فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوچه‌ی گۆشینی برادۆستیان بۆردومان كرد - نوێكراوه‌ته‌وه
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی گۆشینی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرد. به‌هۆی هێرشه‌كه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سیڤیل بریندار بوون.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی گۆشینی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرد. به‌هۆی هێرشه‌كه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سیڤیل بریندار بوون.
هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی باشووری كوردستان به‌رده‌وامن. پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ناوچه‌ی گۆشین-ی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومان كرد.
په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتییانی سیڤیل كراوه‌ته ئامانج. له ئه‌نجامدا چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سیڤیل بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كان كراون. گوتیشی، جموجۆڵی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه سیخووڕییه‌كان به‌رده‌وامه.
s.m