فڕۆکەی جەنگی بەسەر مەخموردا سوڕانەوە
ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی بەسەر کامپی پەنابەران لە مەخمور دا سوڕانەوە.
ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی بەسەر کامپی پەنابەران لە مەخمور دا سوڕانەوە.
بەپێى زانیارییەکان، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ فڕۆکەى جەنگی بەسەر کامپی مەخموردا سوڕاونەتەوە.
تاوەکو ئێستا روون نییە فڕۆکە جەنگییەکان، فڕۆکە دەوڵەتى تورکی داگیرکەرن، فڕۆکەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتین، بەڵام سوڕانەوەى فرۆکەکان بەردەوامە.
ئەوەش لە کاتێکدایە فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ١٨ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٧ی پووشپەڕ و لە کاتژمێر ٠٠:١٠ دا کامپی پەنابەرانى شەهید رۆستەم جودی-یان لە مەخمور بۆردومانکرد.
هاوکات لەگەڵ فڕۆکە جەنگییەکاندا فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیش بەسەر کامپەکەدا دەسوڕانەوە و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٢ هاووڵاتیى دانیشتوی کامپەکە بریندار بوو بوون.
ژ.ت