فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کەمپی مەخموریان بوردومان کرد – نوێ کرایەوە -
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:١٠ کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بوردومان کرد.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:١٠ کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بوردومان کرد.
فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:١٠ شوانەکانی دانیشتووی کەمپی مەخموریان لە دەوروبەری کەمپەکە کردە ئامانج.
بەپێی زانیارییە سەرەتایەکان، هێرشەکە شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت، بەڕێوبەرایەتیی کامپەکە لەسەر ئەو بابەتە ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە و زانیاریی زیاتر بداتە رای گشتی. هاوکات ماوەی دوو رۆژ بوو، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.
بوردومانەکانی پێشووش شەهیدی لێکەوتبوونەوە
شایەنی باسە لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٩ کاتژمێر ٠٠:١٠ هەمان ناوچە بوردومان کرابوو، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی بریندار ببون.
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەر، کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بوردەمان کردبوو، لە ئەنجامی ئەو بوردومانەشدا چوار هاوڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی ئاسیا عەلی محمد (٧٣ ساڵ)، کچی ناوبراو بە ناوی نارنج فەرحان قاسم (٢٦ ساڵ)، نەوەی ناوبراو بە ناوی ئەڤین کاوە محمد (١٤ ساڵ) و ئەیلەم محمد ئەمەر (٢٣ ساڵ) شەهید ببون.
هەروەها لە ٦ی کانونی ساڵی ٢٠١٧ش فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەر مەخموریان بوردومان کرد و لەو هێرشەشدا ٥ ئەندامی هێزەکانی خۆپاراستنی کەمپەکە بە ناوەکانی باگەر بوران، بوتان ئامەد، چەکدار ماوا، دەوران ماردین و باز دژوار شەهید ببون.
ز.ش