فەرماندەیەکی هەپەگە: تاروماریان دەکەین

دارا ئادار فەرماندەیەکی هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک تارومار دەکەین و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان بە مسۆگەری تێکدەشکێنین.

دارا ئادار فەرماندەیەکی هەپەگە لەبارەی گۆشەگیری سەر ئۆجالان، هێرشی قڕکەری سەر کورد و هێرشی داگیرکەری حەفتانین قسەی کرد.

ئادار وتی،"هەر وەک چۆن ڕێبەرمان لە ئیمڕالی بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوەدەبات، گەریلاکانی کوردستانیش لەدژی هەموو هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن. گەریلا لەدژی قڕکردن و پلان سەردانەواندنی دەوڵەتی تورک بە بەهێزی وڵام دەداتەوە. بەرخۆدانی حەفتانین نمونەی ئەوەیە."

دارا باسی ئەوەی کرد،"لەم دۆخەدا دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد سەرکوت بکات، ببچەوسێنێت، بکوژێت و گەلی کوورد و گەریلاکانیشی لەبەرانبەری بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبەن و وتی،"ئێمە ژیانێکی بێ ڕێبەرایەتی بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین. دەوڵەتی تورک و هێزە داگیرکەرەکان هەرچیەک دەکەن ناتوانن گەریلاکانی گەلی کورد تەسلیم بکەن. ناتوانن فێری ژیانی بێ ڕێبەرتیمان بکەن. کانگای ژیان و بەرخۆدانی گەریلا هێڵی رێبەر ئاپۆیە. هاوڕێکانمان خۆیان بە هێڵی ڕێبەرتی دەسپێرن و خاوەنداری لە ئیرادە و پەرفۆنمانسی بەرخۆدانی لە پۆڵا بەهێزتر دەبەستن. هۆکارێکی تری بەرخۆدانی ئێمە لە کوردستان و لە حەفتانین تارومارکردنی سوپای تورکە و بە مسۆگەری گۆشەگیری ئیمڕالیش تێکدەشکێنین."

فەرماندە دارا ئادار لەبارەی هێرشی داگیرکەری دژی حەفتانین و بەرخۆدانی گەریلا وتی،"سوپای تورک لە باشووری کوردستان هێرشی داگیرکەری ئەنجام دەدات، پلانی داگیرکردنی داڕشتووە، گەریلاکانیش بە چالاکی و بەرخۆدانیان دەیانەوێت ڕێگری لێبکەن. لە هەرێمەکانی باکووری کوردستانیش چالاکیەکانی گەریلا بەردەوامن. سوپای تورک لە حەفتانین  بە هەموو تەکنیکی خۆی دەیەوێت هەرێمەکە کۆنتڕۆڵ بکات، سیاسەتی داگیرکردن و ئیمپریالیست ڕەوا دەکەن. هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەکەنە ئامانج، دەیەوێت کاریگەری گەریلا نەهێلێت و چالاکیەکان بشکێنێت بەڵام ناتوانێت. گەریلاکان دەستیان بە تاکتیکی نوی کردووە، لەسەر هێڵی شەڕی شۆرشگێری گەل خۆی نوێ کردووەتەوە، تاکتیکی شەڕ و بەرخۆدانی بەهێز کردووە. سوپای تورک لە هەرێمی حەفتانین لەگەڵ هەموو تەکنیکەکەشی هەنگاوێکی نەناوە. گورزی گەورەی بەرکەوتووە. بە شەڕی تایبەت و دەروونی هەرەشە لە گەلی باشووری کوردستان دەکات. دەزانن گەلەکەمان گەریلای خۆش دەوێت. ناتوانێت ڕێچکەی بەرخۆدانی هاوڕێکانمان لە حەفتانین کە بەرخۆدان دەکەن، ئاستەنگ بکات."

ف.ق