مسته‌فا قه‌ره‌سوو، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه له وتارێكی خۆیدا كه له ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی ئۆزگور پۆلیتیكا» بڵاوكراوه‌ته‌وه، زیادبوونی جموجۆڵی سه‌ربازیی سوپای توركیای هه‌ڵسه‌نگاند.
قه‌ره‌سوو ده‌ستنیشانی كرد كه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیست ده‌شكێت، هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و لادانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوانه پیشان ناده‌ن، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌ر ڕۆژه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردن له شوێنێك ده‌كات.
قه‌ره‌سوو رایگه‌یاند: هێرشه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌م به‌هۆی دوژمنایه‌تیی كوردانه، هه‌م بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆیانه. ئامانجی قڕكردن-ی ده‌وڵه‌تی توركیا و كاراكته‌ری فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌ریده‌خات كه ئه‌م هێرشانه له ئێستا به‌دواوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.
هێرشی داگیركاری سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان ده‌گرێته‌وه
مسته‌فا قه‌ره‌سوو ڕایگه‌یاند، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌م هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا، هه‌م به‌مه‌به‌ستی داگیركردن له سنووره‌كانه‌وه ده‌ربازی نێو باشووری كوردستان و عێراق ده‌بێت.
«دیاره ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و ته‌واوی باشووری كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه. ١٥ - ٢٠ باره‌گه‌ی سه‌ربازیی توركیا له باشووری كوردستان هه‌یه. به هێرش و هه‌وڵه‌كانی بۆ داگیركاری، ده‌یه‌وێت ژماره‌ی باره‌گه‌كانی خۆی زیاد بكات. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٨ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باشووری كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه.»
بارودۆخی به‌ر له ساڵی ١٩٩٨ به‌بیری مرۆڤ دێنێته‌وه
مسته‌فا قه‌ره‌سوو، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سوپای توركیا له ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشه‌كانی خۆی له‌سه‌ر مه‌یدانه‌كانی ده‌شتی هه‌یاتێ و ده‌شتی هه‌رتێ-ی سه‌ر به هه‌رێمی برادۆست زیاد كردووه.
«ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، نزیكن له‌و هه‌رێمانه‌ی كه هێزه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی په‌ده‌كه-ی لێ جێگیرن. سه‌رنجڕاكێشه كه په‌ده‌كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌نگ ناكات. پێشتریش ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشی كردبووه سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه. ئه‌و هێرشان به‌ر له ساڵی ١٩٩٨ به هاوكاری په‌ده‌كه ده‌كران، به‌ڵام نزیكه‌ی ٢٠ ساڵه په‌ده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كراوه هاوكاری سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی توركیا ناكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یتوانیبوو هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه. هێرشی ئێستای ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و هه‌رێمانه و بێده‌نگیی په‌ده‌كه بارودۆخی به‌ر له ساڵی ١٩٩٨ وه‌بیری مرۆڤ دێنێته‌وه.»
گه‌لی باشوور به‌گومانه
قه‌ره‌سوو له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا وه‌بیری هێنایه‌وه كه ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئێستا، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی دۆڵی باڵه‌یانیان كرد و له ئه‌نجامدا ٤ هاوڵاتیی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
«چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له حكوومه‌تی باشووری كوردستان، له بری ئه‌وه‌ی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌رمه‌زار بكه‌ن، لێدوانی وه‌هایان دا كه هێرشه‌كانیان به ڕه‌وا و ئاسایی پیشان دا. هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌نه‌كه ڕه‌خنه‌یان له هێرشی فڕۆكه‌كان گرت، به‌ڵام په‌ده‌كه و حكوومه‌تی باشووری كوردستان ده‌نگیان لێ نه‌هات. حكوومه‌تی عێراق خۆیشی ڕه‌خنه‌ی له هێرشه‌كه گرت، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیری حكوومه‌تی باشووری كوردستان نێچیرڤان بارزانی لێدوانێكی وه‌های دا كه جه‌ساره‌تی به ده‌وڵه‌تی توركیا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هێرش بكات. ئه‌و لێدوانه وه‌های كرد كه گومان له لای گه‌لی باشووری كوردستان دروست ببێت.»
به‌شێكی گه‌وره‌ی باشووری كوردستان له هاوڵاتیانی سیڤیل قه‌ده‌غه كراوه
مسته‌فا قه‌ره‌سوو ده‌ستنیشانی كرد كه له دوای ئه‌م هێرشه، سه‌ربازانی توركیا ئه‌م جاره هێرشیان كرده سه‌ر چیای لێلكان له ده‌شتی هه‌رتێ. وتیشی: ئه‌و ناوچه‌یه شوێنێكه كه گوندنشینان له به‌هاردا ده‌چنه كوێستانه‌كان و گیا و ڕووه‌كی خۆڕسك كۆده‌كه‌نه‌وه. ده‌وڵه‌تی توركیا كه به‌شێكی گه‌وره‌ی باكووری كوردستانی له گوندنشینان قه‌ده‌غه كردووه، ئێستاش هه‌مان كرده‌وه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر باشووری كوردستان ده‌كات.
پڕۆسه‌یه‌كی نوێی پیلانگێڕی ده‌ستی پێكرد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه مسته‌فا قه‌ره‌سوو ڕاشیگه‌یاند كه له ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه گۆشه‌گیرییه‌كی توند له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌یه. قه‌ره‌سوو شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نی هاوینی ٢٠١٥ی وه‌بیرخسته‌وه و تێكدانی شاره‌كانی باكووری كوردستان، داگیركردنی عه‌فرین و هه‌وڵدان بۆ داگیركردنی باشووری كوردستانی وه‌ك پارچه‌یه‌ك له‌م هێرشه ناوبرد.
«هه‌ر وه‌ك چۆن ساڵی ١٩٩٨ ده‌وڵه‌تی توركیا له به‌رانبه‌ر تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد تێكچوو، به هاوكاریی هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نۆكه‌ران له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا پیلانگێڕی كرد، ئه‌مڕۆش ده‌وڵه‌تی توركیا به پشتگیریی هێزه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له پیلانگێڕییه‌كی نوێدایه. هێرشه‌كانی ئێستا له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باشووری كوردستان نیشانه‌ی هێرشی پیلانگێڕییه‌كی وه‌هایه. بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه به‌هێزبووه‌كه‌ی ئازادیی گه‌لی كورد شكست نه‌هێنێت، سوود له هه‌لومه‌رجی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م وه‌رده‌گرێت و ده‌ستی به پیلانگێڕییه‌كی نوێ كردووه. به‌م پیلانگێڕییه ده‌یه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له‌ناوببات. له‌به‌رئه‌وه كاتێك مرۆڤ هێرشی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵسه‌نگێنێت، ده‌بینرێت كه ئه‌م هێرشه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی پیلانگێڕیی ١٩٩٩ ده‌كرێت.»
له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێز ده‌كرێن
قه‌ره‌سوو نووسیویه‌تی: به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی كه فه‌ڕه‌نساش هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشنیازی بۆ كردوون كه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له په‌كه‌كه جیابكه‌نه‌وه. ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت سوود له دوژمنایه‌تی هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه وه‌ربگرێت و ئه‌مه بكاته هه‌وڵێك بۆ پیلانگێڕی و له‌ناوبردن. هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌نجامه‌شی به‌ده‌ست نه‌هێنابێت كه ده‌یه‌ویست، له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه به‌هێز كردووه.
كۆنسوڵخانه‌ی هه‌ولێر پیلانگێڕییه‌كه ڕێكده‌خات
مسته‌فا قه‌ره‌سوو له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر هاوسۆزی گه‌لی باشووری كوردستان بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد و وتی: له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا فشار ده‌خاته سه‌ر په‌ده‌كه، یه‌نه‌كه و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان و ده‌یه‌وێت بیانكاته به‌شێك له پیلانگێڕییه‌كه.
«كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر به‌ته‌واوی ئه‌م ئه‌ركه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه. ئه‌ركی پیلانگێڕییه نوێیه‌كه له لای باشووری كوردستان، به كونسوڵخانه سپێردراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند به‌رپرسێكی میت و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه هاتنه باشووری كوردستان و هه‌وڵیاندا له هێرشه‌كان دژ به بزووتنه‌وه‌ی ئازادی، پشتیوانیی هێزه‌سیاسییه‌كانی باشوور به‌ده‌ست بێنن.»
باره‌گه‌ی نوێ بۆ هێرشه‌كه ئاماده ده‌كرێن
قه‌ره‌سوو هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، توركیا له هێرشه‌كانی دژ به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیادا، ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزه سیاسییانه بۆ گه‌مارۆدانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد به‌كاربێنێت و به‌م شێوه‌یه كۆنسێپته‌كه به‌ڕێوه‌ببات. وتیشی: ده‌وڵه‌تی توركیا له‌م دواییانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد به‌ده‌ست بێنێت، له باشووری كوردستان دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌سیاسییه‌كان زیاد كردووه. زانیاری به‌ده‌ست ده‌گه‌ن كه سوپای توركیا له چه‌ند شوێنێك ئاماده‌كاری بۆ هێرش كردووه و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاماده كردووه كه بۆ هێرشه‌كان بكرێنه باره‌گه.
هێرش ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه نییه، له دژی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی كورده
مسته‌فا قه‌ره‌سوو، لێدوانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای ده‌ستنیشان كرد كه ڕایگه‌یاندبوو «ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له باكووری عێراق كردمان، له باكووری سووریا نایكه‌ین.» و هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغانی وه‌بیرهێنایه‌وه له كاتی ڕیفراندۆمی باشوور و قه‌یرانی كه‌ركووك. ناوبراو وتی: ڕوون بووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد و هه‌موو كوردانه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مه نابینن، خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌ناوببرێت، هیچ هێزێك له به‌رده‌میان نابێته به‌ربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان له‌ناوببه‌ن. ئه‌وانه‌ی له‌مه تێناگه‌ن له خه‌فله‌تدان.
ده‌یانه‌وێت هێزه‌سیاسییه‌كانی باشوور ڕابكێشنه نێو پیلانگێڕییه‌كه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه مسته‌فا قه‌ره‌سوو ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌درێت هێزه‌سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان ڕابكێشرێنه نێو پیلانگێڕییه‌ك و وتی: پێویسته كوردانی باشووری كوردستان؛ ڕۆشنبیر، هێزه‌وه‌ڵاتپارێزه‌كان، هێزه‌دیموكراتییه‌كان، ژن و گه‌نجان ئه‌م ڕاستییه ببینن.
«ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردن له دژی باشووری كوردستانه و داگیركردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستانه. هێرشه له دژی هه‌بوونی كوردان و ژیانی ئازاد و دیموكراتی. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه ژنان، گه‌نجان، به‌ساڵاچوان و ته‌واوی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان له مانگ و ساڵانی ڕابردوو دژی ده‌وڵه‌تی توركیا پیشانیان دا، ئه‌مڕۆش پیشانی بده‌ن. نه‌ك ته‌نیا گه‌لی باشووری كوردستان، به‌ڵكوو پێویسته كوردانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ئه‌ورووپا ببینن كه ئه‌م هێرشه پیلانگێڕییه‌كی به‌رفره‌وانه و به‌پێی ئه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.»
s.m