ڕاپۆرته‌كه له میانه‌ی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ له لقی ئامه‌د-ی كۆمه‌ڵه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا. پارێزه‌ر ئه‌رجان یڵماز ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی منداڵانی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ قسه‌ی كرد و گوتی، له ساڵی ٢٠١٨‌دا پێشێلكارییه‌كان له به‌رانبه‌ر منداڵان زیادیان كردووه و كوشتن، ده‌ستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان له به‌رانبه‌ر منداڵان به‌رده‌وامه. یڵماز هێمای بۆ ئه‌وه كرد، تاوانی هێزهچهكدارهكانی ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ر منداڵان و ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵان له ڕاپۆرته‌كه‌دا سه‌رنج ڕاده‌كێشن.
له‌ژێر زه‌ختدا كار به منداڵان ده‌كرێت
ئه‌رجان یڵماز ڕایگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٨ له باكووری كوردستان منداڵێك به گوله‌ی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشی بۆمبیدا منداڵێك كوژراوه و به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می فه‌رمیش ٣ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٦ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نیدا ٢ منداڵ كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٢ منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی و ٣ منداڵ به ڕووداوی خۆكوژی گیانیان له‌ده‌ست داوه. ٤ منداڵیش هه‌وڵی خۆكوژییان داوه. به گوێره‌ی ئاماری ئه‌نجومه‌نی ته‌ندرووستی و ئاسایشی كار له باكووری كوردستان ٢٢ منداڵ كه له‌ژێر زه‌ختدا كاریان پێكراوه، ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
٥٤ منداڵی ده‌ستگیركراو ئه‌شكه‌نجه دراون
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا یڵماز ڕایگه‌یاند، ساڵی ٢٠١٨ ٥٤ منداڵ ده‌ستگیركراون. له‌و ژماره‌یه پێنجیان زیندانی كراون و ٢ منداڵیش ئه‌شكه‌نجه دراون. هه‌روه‌ها ٣ منداڵ له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی ده‌ستگیر كردن و ٢ منداڵ له نه‌خۆشخانه ئه‌شكه‌نجه دراون.
له ئه‌نجامی تووندوتیژی له‌نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا ٧ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر ٩٢ منداڵ و ٤ منداڵیش ڕفێنراون. به گوێره‌ی ئاماره‌كه ساڵی ڕابردوو له باكووری كوردستان ٤١ منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌رجان یڵماز ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێ سه‌رنجی خسته سه‌ر قانوونی لێبووردن و گوتی، تاوانه‌كان له دژی منداڵان به‌بێ سزادان ته‌واو ده‌بن. گوتیشی، منداڵان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له جیهانێكی بێ ئه‌شكه‌نجه‌دا بژین. نه‌كه‌ونه زیندانه‌كان و به زمانی خۆیان په‌روه‌رده‌ی ئازاد، زانستی و بێ جیاكاری ببینن. له‌ژێر زه‌ختدا كاریان پێنه‌كرێت، ده‌ستدرێژییان نه‌كرێته‌سه‌ر و هاوسه‌رگیریی زۆره‌ملێیان پێنه‌كرێت.
s.m