له داقوق تەرمی ٦ هاووڵاتیی رووداوی هاوەنبارانەکەی سەر ئەو شارە بەخاکسپێردران
لە ئەنجامی هێرشیکی چەتەکانی داعش بۆ سەر قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک ٦ هاووڵاتی کوژران و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشیکی چەتەکانی داعش بۆ سەر قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک ٦ هاووڵاتی کوژران و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون
ئەحمەد کەرکوکی - داقوق
له کاتژمێر ١١:٣٠ی شەوی ٢٤ی ئاب دا چوار گولـله هاوەن له چەمی رۆخانەوە ئاراستەی گه ڕەکی ئیمام زەینەلعابدین-ی داقوق کراوه، کە دوو لە گولـلە هاوەنەکان لە نزیک تەکیەی ئیمام زەینەلعابدین کەوتونەتە خوارەوە و دوو گوڵە هاوەنەکەی دیکە کەوتوونەتە ناو یاریگای خوماسیی تۆپی پێ، کە بووه هۆی برینداربوونی ژمارەیەک یاریزانی ناو یاریگاکه و شەهدبوونی دوو منداڵ، کە برابوون بەناوەکانی ئەحمەد حەسەن و محەمەد حەسەن کە یەکێکیان تەمەنی ١٠ ساڵ بووە.
ئەوە چەندینجارە لە داقوق رووداوی لەم جۆرە بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەو روودەدات و پێشریش چەندین جار بۆمبی چێندراو و رووبەرووبوونەوەی چەکداری روویداوە کە خەلکی مەدەنی ناوچەکە بوونەتە قوربانی.
شانهی راگهیاندنی ئهمنی بڵاویكردهوه، له قهزای داقوق شهش مهدهنی كوژراون و ٧ كهسی تر برینداربوونە، بههۆی بۆردومانی یاریگهیهكهوه له نزیك مهزاری زهینەلعابدین.
بهپێی بهیاننامهیهكی شانهی راگهیاندنی ئهمنی، بۆردومانهكهی شهوی ٢٤ی ئاب "لهلایهن داعشهوه" به ئاربیچی و چهكی مامناوهند ئهنجامدراوه.
دوای رووداوەکان هێزەکانی بۆلیسی فیدرالی و پۆلیسی ناوخۆ و حەشدی شەعبی بەروە شوێنەکە چوون و لەکاتی چوونی ئەو هێزە بۆمبێکی چێندراو بەو هێزەدا تەقیوەتەوە و پاشان تەقەیەکی زۆر روویداوە، بەڵام تا ئیستا هیچ ئامارێک بڵاونەکراوەتەوە لەسەر ژمارەی قوربانیان هێزە ئەمنیەکان لەو رووبەرووبوونەوەیە.
سەرچاوەیەک لەناو نەخۆشخانەی داقوق بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: هەمووو کوژراوەکان کەسانی مەدەنین و زۆربەیان بە فیشەک کوژراون و هەموو بریندارەکان گواستراونەوە نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک.
دوابەدوای ئەم رووداوا پۆلیسی فیدراڵی عێراق گەڕایەوە قەزاکە ئەوەش لە دوای ئەوەی ٢٤ی تەمموزی ڕابردوو لە ژێر گوشاری خەڵکی ناوچەکە لەو شارە کشابوونەوە، چونکە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە ناوی محەمەد قاسم کە لەلایەن پۆلیسێکی فیدراڵی کوژرا.
لە دواى تەواوبوونی کاروباری پزیشک تەرمی ئەو ٦ هاووڵاتییە، کە دوو کەسیان برا بوون، لە زێدی خۆیان بەخاکسپێردران.
ژ.ت