له شاری ڕها ٥ كه‌س زیندانی كران
دادگه‌یه‌كی ڕژێمی تورك به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ٥ كه‌س ده‌ركرد.
دادگه‌یه‌كی ڕژێمی تورك به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ٥ كه‌س ده‌ركرد.
ڕۆژی ١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانی جه‌نده‌رمه و پۆلیسی تورك له ناوچه‌كانی پرسووس، جورنێ ڕه‌ش، خه‌لفه‌تی و بیره‌جووك-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕها-ی باكووری كوردستان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و ١٣ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. ئه‌و كه‌سانه كه به بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیر كران، ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی ڕها كران.
داواكاری گشتی ٨ كه‌سی ئازاد كرد و به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» داوای زیندانیكردنی ٥ له ده‌ستگیركراوانی كرد. دادگه‌ی ئێشكگر له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی ئه‌و ٥ كه‌سه‌ی زیندانی كرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانی پیتی «ت»ی ڕها-ی كردن.
s.m