له‌یلا خالید: ده‌نگی له‌یلا گیوڤه‌ن ببیستن!
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی ڕزگاریی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌یلا خالید هۆشداری دایه حكوومه‌تی ئاكه‌په و گوتی، «ئه‌گه‌ر شتێك به‌سه‌ر له‌یلا گیوڤه‌ن بێت ملیۆنان له‌یلا گیوڤه‌ن دێنه مه‌یدان.»
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی ڕزگاریی گه‌لی فه‌له‌ستین له‌یلا خالید هۆشداری دایه حكوومه‌تی ئاكه‌په و گوتی، «ئه‌گه‌ر شتێك به‌سه‌ر له‌یلا گیوڤه‌ن بێت ملیۆنان له‌یلا گیوڤه‌ن دێنه مه‌یدان.»
له‌یلا خالید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی ڕزگاریی گه‌لی فه‌له‌ستین له شاری ئامه‌د سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده)ی كرد كه ١٥٩ ڕۆژه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له مانگرتندایه. له‌یلا خالید دوای سه‌ردانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سالیحه ئایده‌نیز و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) ئایشه گۆكان و گولجیهان شیمشه‌ك لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی دا.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، «له‌یلا گیوڤه‌ن به بۆ جێبه‌جێكردنی مافه قانوونییه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندایه. ئه‌و ژنێكی زۆر به‌هێزه - شه‌ڕڤانێكی ئازادییه - په‌رله‌مانتارێكه.»
له‌یلا خالید گوتی، من پێم وایه ڕێزدار ئۆجالان نایه‌وێت له‌به‌ر گۆشه‌گیری كه‌س ژیان له‌ده‌ست بدات. ئێمه بۆ ژیان تێده‌كۆشین نه‌ك بۆ مردن.
«به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رخۆدان»
له‌یلا خالید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌یلا گیوڤه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه‌كه‌ی و گوتی، «له‌یلا گیوڤه‌ن بووه‌ته ئایكۆنی تێكۆشین و به‌رخۆدان. گوتی كه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رخۆدان. په‌یامی ئه‌و له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئاستی جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.»
له‌یلا خالید كه سمبوولێكی تێكۆشانی ڕزگاریی گه‌لی فه‌له‌ستینه ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیری و مانگرتنه‌كان بانگی حكوومه‌تی تورك و ڕای گشتی كرد و گوتی، «ئه‌م په‌یامه‌ی من بۆ ئه‌ردۆغانه. ئێوه ئۆجالانتان ڕفاند و خستتانه زیندان. من بانگی حكوومه‌ت ده‌كه‌م كه گوێ بداته په‌یامی له‌یلا گیوڤه‌ن. ده‌بێ په‌یوه‌ندیی ڕێزدار ئۆجالان له‌گه‌ڵ خانه‌واده، پارێزه‌ر، ڕاگه‌یاندن و ده‌ره‌وه بكرێته‌وه. بانگی هه‌موو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌م داواكارییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن بگه‌یه‌ننه حكوومه‌ت. ئه‌گه‌ر شتێك به‌سه‌ر له‌یلا گیوڤه‌ن بێت ملیۆنان له‌یلا گیوڤه‌ن دێنه مه‌یدان. له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ گوێ بده‌نه داواكارییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن. گۆشه‌گیری كه ئه‌وان ده‌یسه‌پێنن، گۆشه‌گیرییه له‌سه‌ر شه‌ڕڤانانی ئازادی. ڕێزدار ئۆجالان شه‌ڕڤانێكی ئازادییه.»
له‌یلا خالید و شاندی هاوڕێی دواتر سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ده‌رسیم دا‌غ، ته‌یب ته‌مه‌ل و موراد ساریساچ-یان كرد كه له ٣ی ئاداره‌وه له‌نێو بینای هه‌ده‌په له ئامه‌د ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كردووه.
s.m