لە ئامەد و مێردین ٥ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک لە ئامەد و مێردین هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ئەمروڵلا کاڵکان ئەنجامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە و ٤ کەسی تریان دەستگیرکرد.

لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەمروڵلا کاڵکان ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و دەستگیریان کرد.

بە پێی زانیاریەکان کاتێک کاڵکان دەستگیرکراوە، ئەشکەنجە کراوە و سوکایەتی پێکراوە.

بە پێی زانیاریەکان، پۆلیسی تورک دەستیان خستووتە بیناقاقای ئەندامانی خانەوادەکە و وتیانە کە' ئێمە دەوڵین و بە خۆڕایی لێرە نین'.

پێشتر سزای سەر کاڵکان پەسەندکرابوو و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گواسترایەوە.

لە ناوچەی چنار، سوور و یەنیشەهیری ئامەدیش ڕۆژی سێشەممە هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٤ کەسیان دەستگیرکرد.

ف.ق