لە ئامەد بڕیاری گرتن بۆ ١٣ کەس دەرکرا کە یەکێکیان ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەیە

دوای دەستگیرکردنی ٢٠ کەس لە ١٣ی ئەم مانگەدا  لە شاری ئامەد، دادگا بڕیاری گرتنی بۆ ١٣ کەس لە دەستگیرکراوان دەرکرد کە یەکێنیان ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەیە.

لە شاری ئامەد دوای ئەوەی لە ١٣ی کانونی دووهەم ٢٠ کەس دەستگیر کرابوون، دادگا بڕیاری گرتنی بۆ ١٣ کەسیان دەرکرد کە یەکێکیان مەسعود باغجک ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەیە.  

لە لایەکی دیکەوە، لە ٨ی کانونی دووهەم لە گەڕەکەکانی ناوچەی پاییزاوا، بەزان و چنار-ی شاری ئامەدیش لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٢٤ کەس دەستگیر کرابوون. لەو ژمارەیەش ٢١ کەسیان بە تۆمەتی 'ئەندامی رێکخستنن' بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو.

لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەدا، ١٣ی مانگ ٢٠ کەس دەستگیر کرابوون کە یەکێکیان مەسعود باغجک ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەیە، دواجار ١٣کەس لەو ژمارەیە بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو کە ئەو ئەندامەی هەدەپەشی تێدایە.

هاوکات مەسعود ئاغرتاش  و یلماز ئوزون هەر دوو ئەنجومەنی گەنجامی هەدەپە لە ١٩ی کانونی دووهەمدا دەستگیر کرابوو، کاتی دەستگیرکردنەکەیان بۆ ٤ رۆژ درێژ کرایەوە. هەروەها لەبەر ئەوەی بڕیاری شاراوە لەسەر دۆسیەی ئەو گەنجانە دراوە، نازانرێت بە چی هۆکارێک دەستگیر کراون.

ز.ش