لە ئێلح ٥ هەدەپەیى زیندانیکران

لە ئێلح ٥ کەس بوونە ئامانجی تیرۆری دەوڵەتى تورکیا و لەلایەن دادگاوە زیندانیکران. چاوەڕێ دەکرێت ٣ کەسی تر ئەمڕۆ رەوانەى لای داواکارى گشتی بکرێن.

پۆلیسی تورکیا رۆژی ٦ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ ل ئێلح هەڵیکوتایە سەر ماڵان و نزامەدین تۆگیوچ هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئێلح و ٧ کەسی تریان دەستگیرکرد. دوێنێ شەو ٥ کەس لەو ٨ کەسیان برد بۆ دادگا.

دەستەى دادوەریى دادگا هەر ٥ کەسەکەیانى بە "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا تۆمەتبار کرد. دواى ئەوە دادگا بڕیاری زیندانیکردنى بۆ دیار ئادبەلی، کازم بارشچی ئۆغڵو، خەیرەدین باران، بەدری ئۆت و نەوزاد بۆزیى دەرکرد.

تۆگیوچ سیاسەتمەدار و هاوسەرۆکى هەدەپە لە ئێلح لەگەڵ ٢ کەسی تر تاوەکو ئێستا دەستبەسەرن، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ رەوانەى لاى داواکارى گشتی بکرێن.

 ژمارەی ئەو کەسانەى لە ماوەی هەفتەیەکەدا دەستگیرکراون، گەیشتە ٢٥٠ کەس.

ر.م