لە بایزید گورزی قورس لە دوژمن درایەوە و ٦ سەرباز کوژران
لە بایزیدی ئاگری گەریلا گورزی قورسی لە سوپای تورکیا دایەوە و بەهۆیەوە ٦ سەرباز کوژران و زرێپۆشێکیش تێکشکێنرا و هەرێمەکانی زێ و خواکورکیش بۆردومان کرانەوە.
لە بایزیدی ئاگری گەریلا گورزی قورسی لە سوپای تورکیا دایەوە و بەهۆیەوە ٦ سەرباز کوژران و زرێپۆشێکیش تێکشکێنرا و هەرێمەکانی زێ و خواکورکیش بۆردومان کرانەوە.
لەو بارەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بە لێدوانێک ڕایگەیاند:
"لە ڕێککەوتی ۲۱ی شوباتی ۲۰۱۹ کاتژمێر ۰٤:۳۰ خولەکی بەرەبەیانی، لە سەر ڕێی گوندی زۆراڤای سەر بە ناوچەی بایزیدی پارێزگەی ئاگری باکوری کوردستان، گەریلا لە دژی زرێپۆشێکی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا چالاکی ئەنجام داوە. لە ئاکامی چالاکییەکەدا بەتەواوی زرێپۆشەکە تێکشکێنراوە و هێندەی ڕوونبووەتەوە ٦ سەربازی سەرنشینی زرێپۆشەکە کوژراون".
"لە ڕێککەوتی ۲٥ی شوباتیش سەعات ۱۲:۰۰ی نیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیا بۆردومانی بەرزایی شەهید شاهینی سەر بە هەرێمی زێ و لە سەعات ۱۳:۳۰ خولەکیش گەلیێ ئەرمووشی سەر بە هەرێمی زابی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردوەتەوە. بەڵام بۆردومانەکان زیانی گیانیان بە هێزەکانمان نەگەیاندوە".
هـ.هـ