لە بەدلیس ئەفسەرێکى پسپۆڕ کوژرا
سەربازانى سوپای تورکیا لە کاتى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکیاندا لە بەدلیس، کەوتن بەسەر مین دا و بەو هۆیەوە ئەفسەرێکى پسپۆڕ کوژرا.

بەپێى ئەو زانیاریانەى بەرپرسانى سەربازیى دەوڵەتى تورکیا لە بەدلیس بڵاویانکردووەتەوە، کاتێک سەربازەکانیان لە بنکەى سەربازیى جەندرمەى کارانج چوونەتەدەرەوە، تەقەمەنییەک کە لەسەر ڕێگادا بۆیان دانرابوو، بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەیاندا تەقییەوە.
بەهۆى ئەو تەقینەوەیەوە ئەفسەرێکى پسپۆڕ بە ناوى سەفا ئیزبوداک کوژراوە.
لەبارەى زیانى سەربازانى تر لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا، کە بۆمبەکەى پیادا تەقیوەتەوە، هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
تا ئێستاش هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەوباریەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.