لە بەدلیس و شرناخ ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆن دەکرێت
حکومەتی تورک بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک لە شرناخ و بەدلیسی باکوری کوردستان، لە دەیان گوندی ئەو پارێزگایانەدا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند
حکومەتی تورک بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک لە شرناخ و بەدلیسی باکوری کوردستان، لە دەیان گوندی ئەو پارێزگایانەدا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی بەدلیس و شرناخ لە ١٣ گوندی سەربە بەدلیس و هەموو گوند و ناوچەکانی نێوان چیای گابار و چیای جودی و بەستا، قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاند.
ڕاگەیەندراوە، لە ئەمڕۆوە تا ١٥ ڕۆژی دیکە لەو ناوچانەی ڕاگەیەندراون هاتوچۆوچۆ قەدەغە دەبێت.
هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان لە ناوچانەوە ڕایانگەیاندووە، کە سوپای ترک دەستیکردووە بە ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ ئەو ناوچانە.