لە خانەسۆر یادی دوو شەهیدی یەبەشە کرایەوە
لە شارۆچکەی خانەسۆری سەربە شەنگال بە ئەنجامدانی مەراسیمێک یادی شەهید هەرەکۆل و شەهید فەرهاد کرایەوە، کە شەڕی مەدیباندا شەهید بوبوون.
لە شارۆچکەی خانەسۆری سەربە شەنگال بە ئەنجامدانی مەراسیمێک یادی شەهید هەرەکۆل و شەهید فەرهاد کرایەوە، کە شەڕی مەدیباندا شەهید بوبوون.
دوێنێ یادی شەهید هەرەکۆل و شەهید فەرهاد، شەهیدانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، یەبەشە، لە شارۆچکەی خانەسۆر کرایەوە کە لە شەڕی مەدیباندا شەهید بوبوون.
خدر مەمۆ، باوکی شەهید فەرهاد لە مەراسیمەکەدا قسەیکردو وتی: ئێمە بە شەهیدەکانمانەوە سەربەرزین، ئەو شەهیدانە بۆ بەرگری لە خاک و شەرەفی وڵاتەکەمان شەهید بوون، هەرگیز شەهیدەکانمان لە بیر ناکەین، ئەوان هەمیشە لە دڵ و مێشکماندا دەژین، شەهید فەرهاد و شەهید هەرەکۆل هەڤاڵی یەکتر بوون، کە لە شەڕی مەدیباندا شەهیدبوون.
پاشان ڤیان هەبابی، فەرماندەیەکی یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە قسەیکردو وتی: شەهید فەرهاد و شەهید هەرەکۆل لە سەر خاکیان شەهیدبوون، پێویستە وەک کۆمەڵگای ئێزدی خوشحاڵ بین کە ئەمڕۆ گەنجەکانمان بەرگری لە خاکمان دەکەن، پێویستە ببینە درێژەپێدەری شەهیدان، شەهید فەرهاد و شەهید هەرەکۆل نە یەکەمین شەهیدەکانی ئەم ڕێبازەن و نەک دوایینیشیان دەبن، ئێمە بە تێکۆشانمان خەون و ئارەزووەکانیان دێنینە دی.
لە کۆتاییدا ڕەشۆ خدر، برای شەهید فەرهاد بۆ ڕۆژنیوز قسەیکردو، وتی: تا ئەو کاتەی مابین شەهیدان لە دڵماندا دەژین، سەرەخۆشی لە هەموو خانەوادەکانی شەهیدان دەکەم و دەڵێم کە شەهیدان شەرەفی نیشتمانن.
مەراسیمەکە بە وتنەوەی شەهیدان نامرن و بێ سەرۆک ژیان نابێت کۆتایی پێهات.