لە دەرسیم بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەک قەدەغە کرا

پارێزگاری دەرسیم رێگری کرد لە چالاکیی ناڕەزایەتی بێسەروشوێنکردن و لاقەکردن و لەم چوارچێوەیەدا بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی قەدەغە کرد.

دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر ناڕەزایەتی دژی بێسەروشوێن کردنی گوڵستان دۆکو کە خوێنداکاری زانکۆیە و رووداوەکانی لاقەکردن، بە قەدەغەکردنی ناڕەزایەتی وڵامی دایەوە.

پارێزگاری شارەکە پرۆپاگەندەی ئەوە دەکات کە گوایا لە ئەنجامی چالاکیی ناڕەزایەتیدا "خەڵک هان دەدرێت بۆ تووڕەیی و دوژمنکاری زیاد دەبێت"  و بەم بیانووەوە ١٥ رۆژ ئەنجامدانی چالاکی و خۆپیشاندانی قەدەغە کرد.

ز.ش