لە زوریخ بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

بەمەبەستی ئازادی و شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد، چالاکی سێ ڕۆژەی شاری زوریخی سویسرا کۆتایی هات.

چالاکی بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتی و ئەنجومەنی ژنانی بیریتان لە گۆڕەپانی Rathaûsbrucke ئەنجامدرا و پانکارتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و ستاتۆ بۆ کوردستان' بەرزکرایەوە.

لە چالاکیەکەدا کە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو چالاکوانان باسی گۆشەگیری سەر ئۆجالان و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان کرا.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنان بێریتان ڕاگەیەنراویک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا،"تا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی نەیەت، هەروەها کۆتایی بە هێرشی داگیرکەری سەر کوردستان و کۆمەڵکوژی خەڵكی مەدەنی نەیەت، ئێمە لەسەر چالاکیەکانمان بەردەوام دەبین."

دوای لێدوان و ڕاگەیەنراوەکان چالاکی کۆتایی هات.

ف.ق