لە زیندانێکی تورکدا کوردێکی عەفرین بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا
زیندانیەک بەناوی محەمەد ئەمیر لە زیندانی ئەلبیستانی مەڕەش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.
زیندانیەک بەناوی محەمەد ئەمیر لە زیندانی ئەلبیستانی مەڕەش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.
محەمەد ئەمیر زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەلبیستانی مەڕەشی باکووری کوردستان بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدا.
بەکیر کایا پارێزری محەمەد ئەمیر ڕایگەیاند، دوێنێ ٢ پۆلیسی مەدەنی چوونەتە لای ئەو و پێیان وتووە کە محەمەد ئەمیر گیانی لەدەستداوە.
زانرا کە محەمەد ئەمیر خەڵکی عەفرینە و ماوەیەکی زۆرە بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دەستگیرکراوە و خانەوادەکەشی لە دەرەوەی وڵات دەژین.
ف.ق