لە لێلیکان چالاکیى گەریلا؛ ٤ سەربازى تورکیا کوژران

لە ٢ چالاکیى هێزەکانى گەریلا لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی لێلیکانى برادۆست لە باشووری کوردستان ٤ سەربازی تورکیا کوژران.

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان هێزەکانى گەریلا رۆژی چوارشەممە ١٠ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە شاخی لێلیکان لە ناوچەى برادۆست لە  باشووری کوردستان چالاکییان لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامداوە.

هەر لەو رۆژەدا هێزەکانى گەریلا لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دا چالاکییەکى تریان لە دژی سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە شاخی لێلیکان ئەنجامداوەتەوە و لە چالاکییەدا ٤ سەربازی تورکیا کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنى هەپەگە تاوەکو ئێستا لەبارەى ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوى فەرمیى بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م