رێکخروای مێرگەمیر بۆ گەشەپێدانی ژینگەیی سمینارێکی ھۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا پێشکەشی ئامادەبووان کرد و چەندەھا دۆستی ژینگەی ھەرێمی سیدەکان خەلاتکران .
ژینگە دۆستانی ھەرێمەکە باس لەوە دەکەن ئەوان ژینگەیان زۆر خۆشدەوێت و زۆر بە ژینگەى کوردستان و ناوچەکەیان دڵخۆشن، بەڵام بە داخەوە بەهۆی بۆردومانکردنى بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانى سوپای تورکی داگیرکەر زیانێکى زۆر بە ژینگەى ناوچەکەیان گەیشتووە.
هەر دوێنێ هاوکات لەگەڵ رۆژی ژینگەدا، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکی داگیرکەر سنووری سیدەکانیان بۆردوماکرد زیانێکى زۆریان بە ژینگە و کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە گەیاند.
ر.م