لە پێڵاوی وەرزشیی سەوزەوە بۆ مەکاپی زەردی گەریلا

تەنیا چەند گەریلایەکی تازە مەکاپ (کالە)ی زەردیان لەپێ بوو. زەلال کە گەریلایەکی گەنجە و پێڵاوی مارکەى کێنڤێرسی لە پێ دایە.

 ئێمەش نەمانپرسی کە لە کوێوە هاتووەتە چیاکانی کوردستان، چونکە شەڕڤانێکی تازە بوو و نەمانویست لێی بپرسین. ئێمە لە 'مەراسیمی دەرچوونی شەڕڤانانی تازە'ین و پێمان دەڵێن، لەبەر ئەوەی ئەو هەڤاڵانەی لێرەن و شەڕڤانی تازەن نامانەوێت ئاشکرا ببن. داوامان لێ دەکەن لە دەوروبەری شوێنەکە دیمەن بگرین. ئێمەش ڕازی بووین. بۆ رووماڵکردنی مەراسیمی دەرچوونەکە چووینە ئەو شوێنەی کە بۆمان دیاری کرابوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕش بە شێوەیەکی فەرمی دەستیپکرد. شەڕڤانە تازەکانی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) و یەکینەى ژنانى ئازاد (یەژاستار) لە دەستەی ٣ کەسی یان ٥ کەسیدا، لەسەر مێزێک کە وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چەک و ئاڵای پەکەکەی لەسەرە سوێند دەخۆن و بەڵێن دەدەن. گەریلا گەنجەکان، یان پاڵێوراوانی گەریلا زۆر بە جۆشن، دەزانن کە هەموو ئەو شتانەی کە بینیویانە نوێن ئیتر دەست بە ژیانێکی نوێ دەکەن.

بەهۆی ئەوەی کە شەڕڤانی نوێن پێڵاوەکانیان پێڵاوى چیا نین. هەندێکیان پێلاوی شار، مارکەى کرامپۆن، یان کالەی وەرزشیی بەهارییان لە پێ دایە. تەنیا چەند گەریلایەکی تازە مەکاپی زەردی گەریلایان لە پێ دایە. زەلال ئەو گەریلا گەنجەیە، کە کالەیەکی مارکەى کێنڤێرسی لە پێ دایە.

مەراسیمەکە کۆتایی پێهات و "مۆرال" و ئاهەنگ بە شانۆگەری و گۆرانی و شایی دەستپێکرد.

شەڕڤانە تازەکان دوای مەراسیمەکە روو دەکەنە ئەو شوێنانەی، کە ئەرکیان پێ سپێردراو. ئەو گەریلا گەنجەی کە کالەی پەڕۆی مارکەى کێنڤێرسی سەوزی لە پێ دا بوو. دەبوایە بچێتە گردی پارتیزان و بەهۆی ئەوەی کە پێلاوەکەی سەرنجی ڕاکێشاین ویستمان بچینە لای، بەڵام ئەو کاتە کە چوینە لای ئەوەی چاوەڕوانمان دەکرد نەمانبینی، پێی وتین "نەدەبوایە بەو پێڵاوە بچمە سەر گردەکە، لەگەڵ هەڤاڵێکی خۆم پێڵاوەکانمان گۆڕییەوە" و بۆ ئەوەی خۆی بگەینێتەوە بە هەڤاڵەکانی، بەپەلەی ئێمەی بەجێهێشت.

ر.م