لە کەرکووک ٣کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکران
سەعد مەعن، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی دژو تێرۆری عێراق لە کەرکووک ڕای گەیاند کە ٣کەسیان بەتۆمەتی بازرگانی بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیر کردوە.
سەعد مەعن، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی دژو تێرۆری عێراق لە کەرکووک ڕای گەیاند کە ٣کەسیان بەتۆمەتی بازرگانی بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیر کردوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ سەعن مەعن فەرماندە ھێزەکانێ دژە تیرۆری عێراق لە لێدوانیکی ڕۆژنامەوانی ڕایگیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی ھۆشبەرەکانەوە دەستگیر کردوە،ناوبراو ئاشکرای کرد کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ژنە .
ھەروەھا ناوبراو ڕاشیگەیاند تۆمەتبارەکان لە کاتی دەستگیرکردنیاندا مادەی ھۆشبەری جۆری کریستاڵ-یان پێوە گیراوە
ئەمەلە کاتێکدایە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە ھەریەک لە شارەکانی کەرکووک، قەزای خورماتوو بازگانی بەمادەی هۆشبەرەوە پەرەی سەندووە و تائیستاش چەندین کەس بەوتۆمەتە دەستگیرکراون .
ک-ش