لە کەرکووک پێشانگایەک بۆ كاری دەستی تایبەت بە شوێنەوارە دێرینەكان كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك نۆیەمین پێشانگای كاری دەستی بۆ تەلار ساز و دیزاینەرعادل حاجی بەكر تایبەت بە شوێنەوارە دێرینەكانی كوردستان کرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری كەركوك نۆیەمین پێشانگای كاری دەستی بۆ تەلار ساز و دیزاینەرعادل حاجی بەكر تایبەت بە شوێنەوارە دێرینەكانی كوردستان کرایەوە.
لە شاری كەركوك لە ژێر ناونیشانی زیندوو كردنەوەی شوێنەوارە دێرینەكان نۆیەمین پێشانگای كاری دەستی بۆ تەلار ساز و دیزاینەر عادل حاجی بەكر كرایەوە،
لە پێشەنگاكەدا چەندین شوێنی شوێنەواری مێژووی كەركووك و كوردستان نمایش كرابوون.
عادل حاجی بەكر دیزاینەر و ئەندازیار دەربارەی پێشانگاكە بۆ ئاژانسی هەواڵی فوارت ووتی:" ئەمە نۆیەمین پێشەنگای كاری دەستی منە، زیاتر لەم پێشەنگایەدا گرنگیم بە قەڵای كەركووك و چەند شوێنێكی تری كەركووك داوە، هەروەها قەڵای شێروانەم دروست كردووە، وە چەندین كاری دەستی ترم نماش كراون كە سەرجەمیان شوێنەواری كوردستانن."
هەروەها تەلار ساز و دیزاینەر عادل حاجی بەكر دەربارەی ئەو مادانەی بەکاری دێنێ لە دروستکردنی ئەم دزاینانە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: زۆربەی كارە دەستییەكان لە فلینە وداروسیكۆتین دروست كراون."
ک-ش