مانگرتن له خواردن له شاری وان به‌رده‌وامه
مانگرتن له خواردن دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد، به‌رده‌وامه.
مانگرتن له خواردن دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد، به‌رده‌وامه.
مانگرتنی نۆبه‌تدار كه ڕۆژی هه‌ینی له بینای ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوچه‌ی ڕێیا ئارمووش-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان ده‌ستی پێكردبوو به‌رده‌وامه.
مانگرتوانی وان داوا ده‌كه‌ن داواكارییه‌كانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیری قبووڵ بكرێن. فه‌ردی سه‌رتكال یه‌كێك له مانگرتوان ڕایگه‌یاند، تا داواكارییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن قبووڵ ده‌كرێن به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كه‌یان.
ناوبراو گوتی، «بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له داواكارییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن و به‌رخۆدانی زیندانه‌كان ده‌ستمان به مانگرتن له خواردن كردووه. به‌رخۆدان ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و داواكارییه‌كان بوونه‌ته داواكاریی هه‌موو گه‌لی كورد.»
سه‌رتكال گوتیشی، ده‌بێ داواكارییه‌كانی مانگرتوان جێبه‌جێ بكرێن. له‌یلا گیوڤه‌ن مافداره. بانگی هه‌موو كه‌س ده‌كه‌م خاوه‌نداره‌تی له به‌رخۆدانی مانگرتوان بكه‌ن.
s.m