مانگرتن له هه‌ولێر و مه‌خموور به‌رده‌وامه
ناسر یاگز ٩٣ ڕۆژه و فادیله تۆك-یش ٣٣ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له باشووری كوردستان مانیان له خواردن گرتووه.
ناسر یاگز ٩٣ ڕۆژه و فادیله تۆك-یش ٣٣ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له باشووری كوردستان مانیان له خواردن گرتووه.
ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ناسر یاگز له ٢١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨-ه‌وه ده‌ستی به چالاكیی مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كردووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كه گه‌یشتووه‌ته ڕۆژی ٩٣هه‌مین، باری ته‌ندرووستیی یاگز دژواره.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن، ئازاری سه‌ری ناسر یاگز دژوار بووه. هه‌روه‌ها ئازاری گه‌ده‌ی هه‌یه و هاتووچۆی خوێنی لاواز بووه و زۆر كێشه‌ی دیكه‌ی ته‌ندرووستی بۆ په‌یدا بووه. یاگز سه‌ره‌ڕای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له چالاكییه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و بانگی هه‌موو كه‌س ده‌كات به‌شداری بكه‌ن له تێكۆشان.
هاوكات له وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور مانگرتن له خواردنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتار فادیله تۆك له ڕۆژی ٣٣هه‌مدا به‌رده‌وامه. تۆك له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩-ه‌وه ده‌ستی به چالاكییه‌كه‌ی كردووه. به‌هۆی مانگرتنه‌كه‌یه‌وه تووشی سه‌رئێشه، كێشه‌ی په‌ستانی خوێن و داهێزران بووه.
s.m