مانگرتن له هه‌ولێر ١٥ ڕۆژی پڕكرده‌وه
مانگرتنی نۆبه‌تدار له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ١٥ ڕۆژی پڕكرده‌وه.
مانگرتنی نۆبه‌تدار له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ١٥ ڕۆژی پڕكرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) له زیندان، ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ولێری هه‌ده‌په مانگرتنی نۆبه‌تدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت. مانگرتنه‌كه كه بۆ كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن گرووپی هه‌شته‌مه‌وه وه‌رگیرا.
هاوسه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر عابد ئیكه له كاتی وه‌رگرتنی مانگرتن له لایه‌ن گرووپی هه‌شته‌م گوتی، هه‌تا گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌رده‌وام بێت و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له زینداندا بن، چالاكیی مانگرتنی ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئیكه داوای له ڕێكخراو و پارتییه‌كانی باشووری كوردستان كرد كه پشتیوانییه‌كه‌یان ته‌نیا به به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مانگرتوان نه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ست به مانگرتن له خواردن بكه‌ن، چونكه ئه‌مڕۆ له باكووری كوردستان دژایه‌تیی كوردان ده‌كرێت، سبه‌ینێ له باشوور و پارچه‌كانی دیكه‌ش دژایه‌تیی كوردان ده‌كرێت.
s.m