ماوەی ٧ ڕۆژە دارستانەکانی ئیلام لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە ئاگردا دەسوتێن
لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ٧ ڕۆژە ئاگرێکی گەورە لە کێوی شمرە، گەنجوان بولی و چوار هەڵگیرساوە و زەرەرو زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.
لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ٧ ڕۆژە ئاگرێکی گەورە لە کێوی شمرە، گەنجوان بولی و چوار هەڵگیرساوە و زەرەرو زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.
ئاگرێکی گەورە ماوەی ٧ ڕۆژە لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کورددستان بەربووەتە دارستانەکانی کێوی شمرە، گەنجوان بولی و چوار و بە هۆی ئەو ئاگرەوە نزیکەی ٤٠ هێکتار (١٢٠ دۆنم) زەوی و پوش و پاوەن و ڕەز و دارستانی هاووڵاتییان سوتاوە.
هەر بە هۆی ئەو ئاگرەوە ٢٥ هەزار داربهڕوو، ٥ ههزار داری بنه و ههزار داری گویژ (گێوژ) و سهدان درهختی دیكه سووتاوه.
هاووڵاتییانی دەڤەرکە و ژینگەپارێزان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە ڕوویان لە کێو و دارستانەکان کردووە، بەڵام بە هۆی گەورەیی قەبارەی ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئاگرهکە بکوژێنرێتەوە.
هەر لەو بارەیەوە ئیمام جومعەی دەڤەرەکە داوای لە هاووڵاتییان کردووە، بچن بەفریای ژینگەپارێزانەوە بۆ ئەوەی بتوانن ناوچەکە بپارێزن لە زەرەر و زیانی زۆرتری ئاگرەکە.
هاوکات سەرچاوە هەرێمییەکان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕاگەیاند، گەلی دەڤەرکە داوایان لە حکومەت کردووە کۆپتەری ئاگر کوژێنەوە و پێداویستیی باشتر بەکار بهێنریت بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام بەرپرسانی حکومەت ڕەتیان کردووەتەوە کۆپتەر بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە بەکار بهێنن، ئەوەش بووەتە هۆکاری زیاتر تەشەنەسەندنی ئاگرەکە.
ر.م