'من بۆ بەدیهێنانی خەونەکانى ئەو تێدەکۆشم'
سڵاڤ فرات گەریلای یەژاستا باسی برا شەهیدەکەى فرات کوردستان کرد و وتی "وەک هاوڕێیەکی شەهید فرات و بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی من لێرە تێدەکۆشم".
سڵاڤ فرات گەریلای یەژاستا باسی برا شەهیدەکەى فرات کوردستان کرد و وتی "وەک هاوڕێیەکی شەهید فرات و بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی من لێرە تێدەکۆشم".
سڵاڤ فرات گەریلای یەژاستا باسی برا شەهیدەکەى فرات کوردستان کرد و وتی "وەک هاوڕێیەکی شەهید فرات و بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی من لێرە تێدەکۆشم".
کوردستان ئەو وڵاتەیە، کە رۆڵەکانی هەرگیز پشتی تێناکەن و ناهێڵن تەنها بێت. هەر کە قارەمانییەک ئەنجام دەدرێت ئەوا بە دڵنیاییەوە کەسێک دێتە پێشەوە و بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی شەهیدان دەست بە تێکۆشان دەکات. گەریلای یەژاستار سڵاڤ فرات باسی فرات کوردستانی براى دەکات، کە بەشداری ریزەکانى گەریلا بووە و شەهید بووە.
'رۆحێکى شۆڕشگێڕیی هەبوو'
سڵاڤ فرات گەریلای یەژاستار باسی کەسایەتیی فرات کوردستانی برای دەکات و دەڵێت "هەڤاڵ فرات پێش ئەوەى بەشدار بێت لە ناو بنەماڵەکەماندا زۆر خۆشەویست بوو. کولتور و رۆشنبیریی شۆڕشگێڕیی لە کەسایەتی و رووخساریدا پشکوتو بوو. رۆڵێکی چارەنووسسازی بەرچاوی لە نێو کۆمەڵگە و دەورووبەریدا هەبوو. هێشتا بەشداری حیزب نەبوو، کە بە زەحمەتکێش و رۆحی بەرپرسیارانەکەى دەناسرا".
'بەبێ ئەوەى چاومان بە یەک بکەوێت شەهید بوو'
گەریلا فرات باسی ئەوەیکرد، پێش براکەى بەشداری ریزەکانى گەریلا بووە و وتی "من پێش براکەم بەشدار بووم. هەر خۆشی لە ناو بنەماڵەکەماندا لەسەر بناغەى وڵاتپارێی گەورە کرابووین. دواتر من زانیاریم دەستکەوت، کە براکەم بەشداری ریزەکانى گەریلا بووە. لە ناو ریزەکانى گەریلادا ئەو تایبەتمەندییە پۆزەتیڤانەیەى خۆی زیاتر خستەڕوو و لەسەر هێڵی ریبەر ئاپۆ دا بۆ هەڤاڵەکانی بووە نمونە. من و هەڤاڵ فرات هەر یەکەمان لە گۆڕەپانێکى جیادا بووین و دەرفەتی ئەوە نەڕەخسا یەکتر ببینین، بۆیە پێش ئەوەى یەکتر ببینین هەواڵی شەهیدبونیم بیست.
'ئێمە پێکەوە لە بەرەی جیادا لە دژی دوژمن شەڕمان دەکرد'
جارێکیان ئێمە پێکەوە بەشداری یەک چالاکی بووین، بەڵام لەبەر ئەوەى چالاکییەکە بەرفراوان بوو هەر یەک لە ئێمە لە قۆڵێکى چالاکییەکەدا بووین. ئێمە پێکەوە لە دژمنی داگیرکەرمان دەدا، بەڵام دوای چالاکییەکە هەر یەک لە ئێمە گەڕاینەوە بۆ شوێنەکانی خۆمان.
لە ناو تێکۆشاندا چەندین هەڤاڵم بینی کە ئەویان دەناسی، لەو رووەوە ئاگاداری یەکتر بووین. ئەو هەڤاڵانە زۆر باسی هەڤاڵێتیی ئەویان لە ژیاندا دەکرد. بە تایبەتی شێوازی چوونە سەر دوژمن، شێوازێکى بوێرانە و نەترسانەى هەبووە، زۆربەى جارەکان بەشداریی چالاکییەکانی کردووە و ئەوەى کەتبووە سەر شانی بەجێیهێنابوو.
'بۆ ئەوەى بمبمە وەڵام، لێوردبوونەوەیەکى قوڵم لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان کرد'
بێگومان شەهادەت کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروست دەکات. من لە نزیکبوونەوەى هەستیارانە زیاتر نزیکبوونەوەى زانستیی رێکخستن، کە چۆن بتوانم ئامانج و خەونەکانی بەدیبهێنم، چۆن لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان رێکردنم بە شێوەیەکى راست و دروست درێژە پێبدەم بۆ خۆم کردە بنەما، چونکە لێوردبوونەوەیەکى قوڵم کردبوو. من وەک هەڤاڵێکى شەهید فرات تاوەکو بەدیهێنانی ئامانج و خەونەکانى تێدەکۆشم".
ژ.ت