مەریوان چووە ریزى مانگرتنى سەراسەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە / ١٧ى نیسان دوکانداران-ی شاری مەریوان-ی پارێزگەی سنە لە ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان و ڕیگریکردن کارو کاسبیى لە کۆڵبەران،  بازاڕ و دوکانەکانیان داخست.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە / ١٧ى نیسان دوکانداران-ی شاری مەریوان-ی پارێزگەی سنە لە ناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان و ڕیگریکردن کارو کاسبیى لە کۆڵبەران،  بازاڕ و دوکانەکانیان داخست.

مانگرتنی سەرتاسەری لە دوو ڕۆژ لەمەوپێشەوە لە شارەکانی بانە و جوانڕۆ دەستی پێکردووە و ئەمڕۆش شاری مەریوان پێوەست بوو بەو مانگرتنە سەرتاسەرییەوە.

هاووڵاتییانی مەریوان لە شەقامی جمهوری بە بڵاوکردنەوەی راخستنى سفرەى بەتاڵ ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر سیاسەتی برسیکردن و پەرەپێدان بە فەقیری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە دەربڕی.

هاووڵاتیبان خوازیاری کردنەوەی خاڵە سنوورییە لاوەکییەکانی رۆژهەڵات بوون بۆ ئەوەى کۆڵبەرەکان بتوانن کارى رۆژانەیان لەو خاڵە سنووریانەدا ئەنجام بدەن.

لە بەردەوامیى سیاسەتی دژە کوردانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەیەکە، دەستیان داوەتە داخستنی خاڵە سنوورییە لاوەکییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕێگە بە کۆڵبەران نادرێت  بۆ هێنانی کەلوپەل سنوورەکان دەرباز بکەن.

بە هۆی داخستنی سنوورەکانەوە زۆربەی دووکانەکان چۆڵ بوون و هەروەها سەدان هەزار هاووڵاتی کە پیشەی کۆڵبەرییان گرتووەتە بەر بێکار بوون.