ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی دیكه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی سنه ڕاگه‌یه‌نرا
یه‌ره‌كه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا كه له شه‌ڕی ٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٦ی خه‌رمانانی سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هید بووه.
یه‌ره‌كه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا كه له شه‌ڕی ٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٦ی خه‌رمانانی سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هید بووه.
پاش ئه‌وه‌ی ١٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٢٤ی خه‌رمانان كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و دیموكراتیكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار) ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له سنووری شاری سنه شه‌هید بوون، ئه‌مڕۆش یه‌كینه‌كانی پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا كرد كه له هه‌مان شه‌ڕدا شه‌هید بووه.
یه‌ره‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستنیشانی كردووه، «لە ئۆپەراسیۆنە فرهوانەکانی ڕۆژی ١٦ی شەهریوەری ١٣٩٧ (٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨)ی سوپای تیرۆریستی پاسداران کە لە دژی هێزەکانمان ئەنجام درابوو، ناسنامەی سێ لە هەڤاڵانی شەهید بەناوەکانی ئارگەش کارزان، تۆلهەڵدان سنە، دلۆڤان فیدایی-مان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند. زانیاری تەواومان ده‌رباره‌ی چارەنووسی یەکێک لە هەڤاڵانمان نەبوو. دوای لێکۆڵینەوەی ورد و چۆنێتی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە لە دژی هێزەکانمان، چاودێری ناوچەکە و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست، دەرکەوت کە بەهۆی گەمارۆدانی ناوچەکە کە تائێستاش بەردەوامە و نەبوونی دەرفەتی پەیوەندی بە یەکینەکانی ترمانەوە، به‌هۆی سەختی برینەکەی و خوێنبەربوونەوە، هەڤاڵمان پەیوەستی کاروانی نەمرانی ڕێگای ئازادی بووە.»
ناسنامه‌ی شه‌هید:
ناسناو: ڕۆژهات
ناو و پاشناو: جه‌عفه‌ر محه‌مه‌دی
شوێنی له‌دایكبوون: بۆكان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٦ی خه‌رمانان - سنه
یه‌ره‌كه سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی كردن له خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیده و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان و په‌یمان نوێكردنه‌وه بۆ درێژه‌دان به ڕێبازی شه‌هیدان، ڕایگه‌یاندووه، «هەڤاڵ ڕۆژهات کە بە بوێری، فیداکاری و بێباکی لەنێوان هەڤاڵاندا ناسرابوو، بە هەوڵ و تێکۆشان و ئامادەیی لە زۆربەی مەیدانە ستراتیژیه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرمەشق دانانی پێشەنگانی گەورەی وەک شەهید سمکۆ سەرهەڵدان، بووە نموونەیەکی گەریلای فیدایی.»
s.m