نەتوانرا ئاگرەکەی ناوچەی لیجە کۆنتڕۆل بکرێت

ئەو ئاگرەی لە ناوچەی لیجەی ئامەد کەوتبووەوە و کاریگەری لەسەر پێنج گەڕەکی ناوچەکە دروست کردبوو گەیشتبووە ئاستی کوژانەوە. بەڵام ئەمڕۆ دیسان ئاگرەکە تەشەنەی کرد.

سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە لە دەوروبەری گەڕەکەکانی دێرخوست، سیسێ، جنەزور، جمار و هەنیاتی سەر بە ناوچەی لیجێی ئامەد ئاگر کەوتبووەوە و دانیشتوانی ناوچەکە خۆیان لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دان.

ئاگرکەوتنەکە ئەمڕۆ گەیشتبووە ئاستی کۆنتڕۆڵکردن، بەڵام لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی، ئاگرەکە دووبارە تەشەنەی سەندەوە.

بە پێی زانیاریەکان، ئاگرەکە لە نزیک هەر دوو گەڕەکی هەنیات و سیسێ بە هۆی رەشەباوە تەشەنەی سەندووە.

ز.ش