لە راگەیاندراوەکەى فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندی پاراستنى گەل (نەپەگە)دا هاتووە:
"لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا دا چالاکییەکانى رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٣ و ٤ی پووشپەڕ لە دژی هێزەکانى دوژمن، ئەنجامى گرنگییان لێکەوتەوە. لە چالاکیی یەکەمتاندا لە رۆژی ٢٤ی حوزەیران / ٣ی پووشپەڕ بە تاکتیکى گەورەى سابوتاژ لە ناوچەى دەرەڤا خەزالکی لە چەلێ لە دژی ئەو یەکینانەى دوژمن، کە هاتبوون بۆ ئۆپەراسیۆن، ٢ زرێپۆش تێکشکێنران و ٢٣ سەربازی دوژمن کوژران.
ئەو چالاکییە بەپێى رۆحى سەردەم و لەسەر هێڵی گەریلایى سەردەمی نوێ ئەنجامدرا و دوژمنی پێ هەژێنرا.
هەرروەها بۆسەى رۆژی ٢٥ی حوزەیران / ٤ی پووشپەڕ لە دژی کۆپتەرەکانى کۆبرا، کە لە چەلێ بەرەوە جۆلەمێرگ دەفڕان و لە نزیک گوندی دزێ گورزتان لێدان، بە مانای شارەزایی و کارامەیتانە لە تاکتیکەکانى سەردەمی نوێ دا.
سەرەتا پیرۆزبایی لە فەرماندەییەکەتان و هەموو فەرماندەکان و هەموو ئەو شەڕڤانانە و هەموو هێزەکانمان دەکەین کە بەشداری ئەو چالاکییە بوون و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین. بە خۆشەویستی و رێزەوە سڵاو لەو هاوڕێیانە دەکەین، کە بەشداری ئەو چالاکییە بوون و بە تاکتیکى بەهێز و لێهاتوانە و شارەزایانە لەئاستێکى باڵادا و بە فیداکارییەکى گەورە و بەبێ هیچ زیانێک بۆ خۆتان، چالاکییەکەتان سەرکەوتوانە ئەنجامدا".
ر.م